138 روفاتی هاوڵاتیانی ئێزیدی ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون، به ئامانجی پشكنین و دیاریكردنی ناسنامه‌كانیان، ئه‌وه‌ش دوای ده‌رهێنانیان له 10 گۆڕی به كۆمه‌ڵی گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال.
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، تائێستاش 10 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
رائید فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له تیمی نیشتیمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا 10 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له گۆندی كۆجۆ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه، له‌و گۆڕانه‌دا 138 روفاتی ئێزیدی هه‌بون، كه زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زی نێر بون".
ئه‌و ته‌رمانه‌ی له گۆڕه‌كاندا ده‌رهێنراون، ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون بۆ پشكنین دی ئێن ئه‌ی و ناسینه‌وه، به ئامانجی راده‌ستكردنه‌وه‌یان به كه‌سوكاریان، تا جارێكی‌تر له سنوری قه‌زای شنگال به خاكبسپێردرێنهوه.
هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال، دوای ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی فراوانی ئێزیدییه‌كان هات دژی دره‌نگكه‌وتنی پرۆسه‌كه، به‌هۆی مه‌ترسی له‌ناوچونیان به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
رائید فه‌لاح وتی "پرۆسه‌كه زۆر به هێواشی به‌رێوه‌ده‌چێت، ڕه‌نگه كه‌سوكاری قوربانیانهكان حه‌زبكه‌ن كاره‌كه زوو ته‌واو بێت، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت په‌له‌ی تێدا بكه‌ین و له هه‌مانكاتیشدا پرۆسه‌كه زۆر قورسه، ته‌نیا هه‌ڵدانه‌وه نیه".
ڕه‌نگه كه‌سوكاری قوربانیانهكان حه‌زبكه‌ن كاره‌كه زوو ته‌واو بێت، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت په‌له‌ی تێدا بكه‌ین
له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا، ده‌سته‌ی لێكوڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری سه‌ر به لیژنه‌ی باڵای جینوساید له حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌زگای شه‌هیدان سه‌ر به به‌غدا و پزیشكی دادوه‌ری به‌شدارن به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین رێكخراوی تر.
"ئه‌و گۆڕانه‌ی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه هه‌موویان هی گۆندی كۆجۆیه، هێشتا شه‌ش گۆڕی تر به گونده‌كه ماون، دوای جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان پرۆسه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ره‌نگه مانگێك بخایه‌نێت، دواتر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كانی تری شنگال ده‌ستپێده‌كات" به‌وته‌ی رائید فه‌لاح.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كاندا وتیشی "كاره‌كه زۆر به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تائێستا هیچ كێشه‌یه‌ك روینه‌داوه و گه‌شبینین دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر بۆ كه‌یسی به جینوسایدناساندنی تاوانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزدییه‌كان بێته به‌رهه‌م".
بەپێی دوایین ئاماره‌كانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ئێزیدیان له وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له سنوری قه‌زای شنگال، 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوهكانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش له دوای ئابی 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر له‌و ئامارانه‌دا هاتووه له‌سه‌ر ده‌ستی داعش "هەزارو 293 ئێزیدی شەهیدبون"، جگه له‌وه‌ی هێشتا نزیكه‌ی سێ هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و پێكهاته‌یه به‌تایبه‌ت ژنان، دوای رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه چاره‌نوسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بونەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی شەنگال (بەدووری 120 لە خۆرئاوای موسڵ) لە 3ی ئابی 2014، كه لە 13ی تشرینی دووەمی 2015دا كۆنتڕۆڵكرایەوە.