ئیدارەی قەزای شنگال، 60 هەزار تەن دانەوێڵەی گەنم و جۆی جوتیارانی لە فەوتان رزگاركرد، ئەوەش دوای دروستكردنی گۆڕەپانێكی فراوان لەسەر روبەڕی 11 دۆنم زەوی لە ناحیەی سنونێ بۆ هەڵگرتنی دانەوێڵەكانیان.
بهرهکات عیسا، لێپرسراوی هۆبهی کشتوکاڵی شنگال به (کهرکوک ناو)ی وت "پێش ماوهیهک دهستمانکرد به دروستکردنی گۆڕهپانێک بۆ وەرگرتنی بهرههمی جۆتیارانی سنوری ناحیهی سنونێ و دەوروبەری لە شنگال، ئێستا كارەكان تەواو بووە و لە سبەینێوە دەتوانین بەروبومی جوتیاران وەربگرین".
گۆڕهپانهکه لەسهر روبهری 11 دۆنم زەوی دروستکراوه و توانای هەڵگرتنی 60 ههزار تهن دانەوێڵە هەیە، ئەوەش هەر بەوتەی بەرەكات عیسا.
ئەو داوای له جۆتیارانی ناوچهکه كرد سهردانیان بكەن لەپێناو وەرگرتنی بەرهەمەكانیان.
ئەو هەوڵە دوای ئەوە هات، كە جوتیارانی ناحیەی سنونێ و دەوروبەری شنگال، لەڕێی (كەركوك ناو)ەوە مانگی رابردوو داوایانكرد، حكومەت بەهانایانەوە بچێت و بەرهەمەكانیان لە فەوتان رزگاربكات، بەهۆی نەبونی سایلۆ لە شنگال.
سایلۆی قەزای شنگال لە خۆرئاوای موسڵ، لە دوای شەڕی داعش-ەوە پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە بۆ نۆژەنكردنەوە تاوەكو بتوانێت بەربومی جوتیارانی ناوچەكە وەربگرێت.
پێشتر خهیری مێشو، جوتیارێكی گۆندی زوڕاڤایە لە شنگال به (كهركوك ناو)ی وت "ئهمساڵ نزیكەی 60 دۆنم زهویم چاندووە، بارانی باش باریوە و بەهۆیەوە بەرهەمەكەشم باشبوو، بەڵام بڕیاری دروێنەم نەداوە، چونكە هیچ شوێنێك نییە بەرهەمەكەم لێوەرگرێت".