له ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 18 كه‌سی تر له نێویاندا مه‌ده‌نی له قه‌زای داقوق برینداربون، به‌هۆی سوتانی نزیكه‌ی چوار هه‌زار دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ.
روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له داقوق، مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و سه‌رباری ئه‌و زیانه زۆره‌ی به جوتیاران كه‌وتووه، زیانی گیانیشی لێكه‌وتۆته‌وه و تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌گه‌یشتووه به هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا.
به‌رزان شێخ غازی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجومه‌نی قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له یه‌ك مانگی رابردودا نزیكه‌ی چوار هه‌زار دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ له سنوری قه‌زاكه سوتێنراون له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه".
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه‌ركوك، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان بۆ دۆسیه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه ئه‌نجامداوه، به‌ده‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كانی لایه‌نی ئه‌منی، به‌ڵام هێشتا دوباره‌بونه‌وه‌ی روداوه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش وه‌ك تۆمه‌تبار له روداوه‌كاندا دیارینه‌كراوه.
"لیژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ دەرخستنی زەرەرو زیانەكانی جوتیاران، نوسراومان بەرزكردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تا قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه"، به‌رزان ده‌ڵێت خۆی گه‌شبین نیه حكومه‌ت قه‌ره‌بوی جوتیاران بكاته‌وه، به‌بێ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی.
روداوه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ، ئه‌وه‌ش دوای زستانێكی سه‌خت و بارانی زۆر، كه بۆ چه‌ندین رۆژ بوه هۆكاری دروستبونی لافاو، كه ئه‌وه‌ش زیانی به روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وی كشتوكاڵی گه‌یاند.
ته‌حسین نه‌جمه‌دین كاكه‌یی، جوتیار له قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زیاتر له 150 دۆنم گه‌نمم سوتێنرا دوای شه‌ونخونی زۆری خۆم و منداڵه‌كانم تا هاته به‌رهه‌م" جگه له‌وه‌ش پێداویستی زۆری كشتوكاڵیم سوتاوه".
ئه‌و جوتیاره ده‌ڵێت چاویان له ده‌ستی حكومه‌ته تا قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیان بكاته‌وه، چونكه پێشتریش زیانیان به‌ركه‌وتووه به‌هۆی داعشه‌وه.
له روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا، به‌شێك له تۆمه‌ته‌كان روو له چه‌كدارانی داعشه كه زیاتر له ساڵێك و نیوه كۆتاییهاتنی له عیراق راگه‌یه‌ندراوه، به‌شێكی تر به كارێكی دوژمنكارانه، یان تۆڵه‌كردنه‌وه، یاخود ناكۆكییه‌كان به‌هۆكار ده‌زانن له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌و سنوره.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌نجومه‌نی گوندی مه‌نسوری ناوچه‌ی هه‌فته‌غار له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له گونده‌كه‌ی ئێمه نزیكه‌ی دوو هه‌زار دۆنم چێنراو به گه‌نم سوتێنراوه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه"، هه‌رچه‌نده ئه‌وان و جوتیارانی تر دڵخۆش بون به‌باشی به‌رهه‌مه‌كانیان به‌هۆی بارانی زۆره‌وه.
له به‌شێك له‌و گوندانه‌ی ئاگری لێكهوتهوه، به تایبه‌ت له داقوق، روداوی ته‌قه‌كردن له جوتیاران و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پۆلیسی بەرگری شارستانی داقوق كه له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی قسه‌كردنی بۆ میدیا نیه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆرجار له‌كاتی سوتاندنی دەغڵ و دانی جوتیاران بۆمبی چێنراو داده‌نرێن بۆ رێگریی له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، هه‌ندێكجاریش روبەڕوبونەوەی چه‌كداری دروستبووه له نێوان خه‌ڵكی گونده‌كه و چه‌كدارانی نه‌ناسراو".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد له یه‌ك مانگی رابردودا، هاوكات له‌گه‌ڵ سوتانی زه‌وییه كشتوكالییهكاندا پێنج بۆمبی چێنراو ته‌قیونه‌ته‌وه و بۆمبێك پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌واوی روداوه‌كانیشه‌وه، دوو كه‌س كوژراون و 18ی تر برینداربون، كه به‌شێكیان له هێزه ئه‌منییه‌كانن.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا نزیكه‌ی 21 هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ له عیراق سوتاوه، كه له‌و روبه‌ره‌ش سێ هه‌زار و 719 دۆنمی ده‌كه‌وێته پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی به‌رگری شارستانی وتی "له مانگێكدا له سنوری داقوق 57 حاڵەتی سوتاندن رویداوە، كه به‌شێكی دانه‌وێڵه بووه و ته‌نیا گژوگیا بووه".
قەزای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.