له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، نزیكه‌ی 21 هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ له عیراق سوتاوه، كه زۆرینه‌ی ده‌كه‌وێته پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی بڵاویكردۆته‌وه، له 8ی ئایار تا 4ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، 236 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا تۆماركراون، به‌هۆیه‌وه 20 هه‌زار و 730 دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ سوتاوه، زیاتر له 522 هه‌زار دۆنمیش له سوتاون پارێزراون.
به‌شێكی زۆر له به‌روبومی سوتاوی جوتیاران ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا، وه‌ك له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له‌و ماوه‌یه‌دا 44 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له پارێزگاكه تۆماركراوه و به‌هۆیه‌وه 11 هه‌زار و 183 دۆنم سوتاون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگریكراوه له سوتانی زیاتر له 441 هه‌زار دۆنم به‌روبوم.
حاڵه‌ته‌كانی سوتانی ده‌غڵ و دانی جوتیاران له نه‌ینه‌وا، زیاتر كه‌وتۆته‌وه قه‌زاكانی ته‌له‌عفه‌ر و شنگال، هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رما له‌و ناوچانه‌دا به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام لێپرسراوان و جوتیاران گومانیان هه‌یه به‌هۆی سروشتی ئاگره‌كه كه‌وتبێته‌وه.
به‌شێك له گومانه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به شانه نوستوه‌كانی داعش و پاشماوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه، سه‌رباری تێپه‌ڕینی ساڵێك و زیاتر له شه‌ش مانگ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا له عیراق.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی، له پارێزگای كه‌ركوك، 42 ئاگركه‌وتنه‌وه تۆماركراون و به‌هۆیه‌وه سێ هه‌زار و 719 دۆنم زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ سوتاون، روبه‌ری زیاتر له 33 هه‌زار دۆنمیش رزگاركراون.
له هه‌فته‌كانی رابردوه‌وه، رۆژانه ئاگر له به‌روبومی جوتیارانی كه‌ركوك، به تایبه‌ت له قه‌زاكانی داقوق، دوبز و حه‌ویجه كه‌وتۆته‌وه، به‌هۆیه‌وه زیانی زۆر به‌ر خه‌ڵك كه‌وتووه.
هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئاگرهكانهوه ئاشكرانه‌كراون، به‌ڵام به‌شێك له جوتیارانیش، به تایبه‌ت له پێكهاته‌ی كورد گومانده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌و ناكۆكییانه‌ی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له ناوچه‌كانیان چه‌ندین ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.
له ئاماره‌كه‌ی به‌رگری شارستانی، ئاماژه به روداوه‌كانی تری ئاگركه‌وتنه‌وه كراوه له پارێزگاكانی عیراق، له نێویاندا پارێزگای دیاله به‌هۆی 27 ئاگركه‌وتنه‌وه 379 دۆنم زه‌وی سوتاوه، له سه‌ڵاحه‌دین به‌هۆی 86 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دۆنم سوتاوه، كه‌مترین ئاگر و زیانیش كه‌وتۆته دیوانیه‌وه.