كارمه‌ندێكی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، زیاتر له 40 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ئۆتۆمبێله‌وه له ماڵ چۆته ده‌ره‌وه و چاره‌نوسی دیارنیه، تائێستاش له لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كاندا ته‌نیا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، كه خۆی فرۆشتویه‌تی.
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر ساڵح، كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی و دانیشتوی ناوه‌ندی قه‌زای داقوقه (44كم باشوری پارێزگای كه‌ركوك)، له به‌یانی 1ی ئایاره‌وه چۆته ده‌ره‌وه و تا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 10ی حوزه‌یران هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی چارهنوسیهوه نیه.
كه‌مال سه‌فه‌ر، برای كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌وكاته‌وه براكەم چارەنوسی نادیارە، ئەو تەلهفۆنه نه‌بێت كه رۆژی 1ی ئایار كردی تائێستا هیچ لەبارهیەوە نازانین".
ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش به ناوی چاككردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه چۆته ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك و دوای چه‌ند كاتژمێرێك هه‌واڵی نه‌ماوه.
"سكاڵای خۆمان تۆماركردووه و زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوین به‌ڵام هیچ هه‌واڵێكمان له‌باره‌ی چارهنوسیهوه دهسنهكهوت" براكه‌ی محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
كه‌سوكاری كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش به‌پێی مادده‌ی 421ی یاسای سزادانی عیراقی سكاڵاكه‌یان وه‌رگیراوه، كه تایبه‌ته به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بێ بڕیاری دادگا خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكان له داقوق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوابه‌دوای تۆماركردنی سكاڵاكه هێزه‌كانیان ده‌ستیانكردووه به لێكۆڵینه‌وه و تیمێكی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچونی دۆسیه‌كه پێكهێنراوه.
"دوای لێكۆڵینه‌وه ئۆتۆمبێلی محه‌مه‌د سەفەرمان دۆزییەوە لەكەركوك، دەركەوت خۆی فروشتویهتی بە هاوڵاتییه‌ك به بڕێك پاره، ئه‌وه‌ش به نوسراوی فه‌رمی پێشانگای ئۆتۆمبێل هه‌یه و دوو شایه‌ت واژۆیان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كردووه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان وتی "له‌رێی دادوه‌ره‌وه داوای تۆماری هێڵی تهلهفۆنهكهیمان كردووه و چاوه‌ڕوانین وه‌ریبگرین، دوای ئه‌وه‌ش زۆرشتمان له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌وه بۆ رونده‌بێته‌وه".
هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی سنوری حوكمڕانی حكومه‌تی عیراق جێگیربون.