كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه، به‌هۆی كاركردن و چاككردنه‌وه‌ی یه‌كێك له محه‌ویله‌كان، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای كه‌ركوك.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 10ی حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای كه‌ركوك ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه كه كاتژمێره‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی زیاتر ده‌بن.
هه‌روه‌ها كاره‌بای كه‌ركوك رونیكردۆته‌وه به‌هۆی چاككردنه‌وه‌ی محه‌ویله‌یه‌كی 400 كه‌یڤی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕه‌كان و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به خه‌ڵك كه‌مترده‌بێته‌وه.
كاره‌بای نیشتمانی له كه‌ركوك، پێشتر و له زستاندا له شه‌وو رۆژێكدا بۆ ته‌نیا چوار كاتژمێر كه‌میكرد، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی لێكهوتهوه و دواتر پێدانی كاره‌با بۆ سه‌روو 15 كاتژمێر زیادیكرد.
پارێزگای كەركوك خاوەنی شه‌ش وێستگه‌ی بهرهەمهێنانی كارەبایە به توانای 650 مێگاوات، بەڵام بەهۆی پەیڕەوكردنی سیستمی مەركەزی بۆ دابەشكردنی كارەبا لەلایەن بەغداوە، كەمتر لەو رێژەیە بەپارێزگای كەركوك دەدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كاره‌بای كه‌ركوك له ساڵی رابردودا 672 مێگاوات بووه و ئه‌مساڵ زیادكردوه بۆ 759 مێگاوات، به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق.
به‌شێك له كاره‌بای كه‌ركوك، له‌رێی وه‌به‌رهێنه‌رێكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به‌پێی گرێبه‌ستێك دابینده‌كرێت، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی تێكه‌وتووه و به‌وته‌ی لێپرسراوانی پارێزگاكه كه‌متر له‌و بڕه ره‌وانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ری رێككه‌وتون.
له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تری عیراق، له وه‌رزه‌كانی گه‌رما و سه‌رمادا، به گشتی دۆخی كاره‌با به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، ئیداره‌ی شاره‌كانیش زیاد له جارێك به‌ڵێنی چاككردنی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ره‌نجامێكی هه‌بێت.