كەمپی ئاوارەكانی شاریا لە دهۆك، تەنیا هەشت كاتژمێر كارەبایان هەیە لە رۆژێكدا، ئەوەش نیگەرانی ئاوارەكانی لێكەوتۆتەوە و دەڵێن بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما ژیانی هەراسانكردون و منداڵەكانیان توشی نەخۆشی بون.
ئەو كەمپە لە ساڵی 2014 كراوەتەوە و ئاوارەكانی شەڕی داعشی لەخۆگرت، پێنج ساڵە چاوەڕێی ئیدارەی پارێزگای دهۆك و رێكخراوەكان دەكەن بۆ ئەوەی كارەبای مۆلیدەیان بۆ دابینبكەن هاوشێوەی كەمپەكانی تر.
سالم بهدهل، ئاوارهیهکی ئێزیدی-یه له کهمپی شاریا نیشتهجێیه به (کهرکوک ناو)ی وت "لهوانهیه ئێمه تاڕادهیهک بهرگهی گهرمای هاوین بگرین، بهڵام منداڵی تازه له دایکبوو و بە تەمەنەكانمان روبەڕوی گرفت بونەتەوە... چونكە لە شەو و رۆژێكدا 16 كاتژمێر بێكارەباین".
هەندێك لە دانیشتوانی كەمپەكە مۆلیدەی بچوكیان بۆ خۆیان كڕیوە، بەڵام ئەوەش تێچوی زۆرە و پێویستیان بە كڕینی گاز و بەنزین هەیە، زۆرێك لە خێزانەكان ئەو توانا مادییەیان نییە.
سهعید ئهلیاس، یەكێك لەو كەسانەی بۆ یەكەمجار نیشتەجێی كەمپەكە بووە و تائێستا لەوێ دەژیت، وتی "جگە لە دەزگا راگەیاندنەکان كەس پرسیاری بارودۆخی ئێمە ناکات، پێش چەند رۆژێک منداڵێکم نەخۆش كەوت، بردمە نەخۆشخانە دکتۆر پێی وتم: منداڵەکەت لەبەر گەرما نەخۆشكەوتووە و دەبێت چاودێریی بکەیت و لە گەرمای هاوین بپارێزیت".
چەند رۆژێک منداڵێکم نەخۆش كەوت، بردمە نەخۆشخانە دکتۆر پێی وتم: منداڵەکەت لەبەر گەرما نەخۆشكەوتووە و دەبێت چاودێریی بکەیت و لە گەرمای هاوین بپارێزیت
بەڵام سەعید پرسیار لەخۆی دەكات "من چۆن کوڕەکەم لە گەرما بپارێزم؟، کاتژمێر حەوتی بەیانی منداڵەکانم لەگەڵ پچڕانی كارەبای نیشتیمانی لەخەوهەڵدەستن و هیچ باخێكیش نییە بیانبەم تا گەرمایان نەبێت، نازانین چی بكەین؟".
17 هەزار كەس لە کهمپی شاریا دەژین و چوار هەزار خێمەی تیایە، دووهم گهورهترین کهمپه له سنوری پارێزگای دهۆك.
ههکار محهمهد ئهمین، بهڕێوهبهری کهمپی شاریا به (کهرکوک ناو)ی وت "له ئازاری ئهمساڵەوە کۆمهڵیک مۆلیده بۆ کهمپی شاریا دانراون، بهڵام تاوهکو ئێستا ئیشیان پێنهکراوە، هۆکارهشی ئهوهیه که سیستمی دابهشکردنی کارهبای نیشتیمانی له کهمپەكە لهژێر زهویدایه، ئێستا ئەگەر مۆلیدەكان بخەینە ئیش، دەبێت هەندێك عامود دابنێین، بەڵام عامود نەهاتووە".
لەكاتێكدا نزیكەی پێنج ساڵە ئەو كێشەیە بەرۆكی ئاوارەكانی گرتووە و دەیانجار ئیدارەی پارێزگای دهۆكیان لەو گرفتە ئاگاداركردۆتەوە، بەڵام سالم سەعید، لێپرسراوی بەشی پەیوەندیی و راگەیاندن لە بۆردی کاروباری مرۆیی سەر بە کارگێڕی پارێزگای دهۆک بە (کەرکوک ناو)ی وت "پێویستە خەڵکی کەمپی شاریا سەردانمان بكەن بۆ ئەوەی ئێمەش لەگەڵ چەند بەڵێندەرێك رێكبكەوین و مۆلیدەكان بخەینە كار".