سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق و لیژنه‌ی یاسایی، دوو رۆژه سه‌رقاڵی گفتوگۆی گۆڕانكارییه‌كانی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانن، له نێویاندا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له كه‌ركوك هه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌ره‌نجام و رێككه‌وتن.
له دوایین كۆبونه‌وه‌دا دوشه‌ممه 17ی حوزه‌یران به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی یاسایی و میوانداری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، جارێكی‌تر تاوتوێی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌ركوك كراوه، له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا.
به‌پێی به‌لاغی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، داواكراوه گفتوگۆی تر بكرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به ئاماده‌یی ئیداره‌ی ناوخۆیی كه‌ركوك، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و چۆنیه‌تی وردبینیكردنی.
ئەڵماس فازڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوێنه‌رانی هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانیش له كه‌ركوك داوای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج، له‌وانه پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان".
له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، مادده‌ی 35 تایبه‌ته به كه‌ركوك و له بڕگه‌یه‌كیدا داوای پێداچونه‌وه‌ی به تۆماری ده‌نگده‌راندا كراوه، ئه‌گه‌ریش له‌و ماوه‌یه نه‌كرا لانیكه‌م له شه‌ش مانگ دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵبژێردراو ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
هه‌روه‌ها بڕگه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه دانراوه دوای هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك ئه‌نجومه‌ن میكانیزمێك دابنێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان.
"فراكسیۆنە كوردستانیه‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ گه‌یشتن به سیغه‌یه‌كی گونجاو كه كۆده‌نگی دروستبكات" به‌وته‌ی ئه‌ڵماس فازڵ.
یه‌كشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانیش له به‌غدا، لیژنه‌ی یاسایی به ئاماده‌بونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كان، گفتوگۆی گۆڕانكارییه‌كانی كرد له یاسای هه‌لبژاردندا، له نێویاندا ئه‌و بڕگانه‌ی په‌یوه‌سته به پارێزگای كه‌ركوكه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك دوابخرێت ئه‌وا با ته‌واوی پارێزگاكانی دیكه‌ش دوابخرێن، نه‌ك كه‌ركوك جیابكرێته‌وه".
پێشتر كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق و په‌رله‌مان، سه‌رقاڵی ئامادهكارییی هونه‌ریی و یاساییه‌كان بون بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵدا، به كه‌ركوكیشه‌وه، هه‌رچه‌نده هێشتا ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌و پارێزگایه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
له ئێستاشدا واده‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه پێشنیاركراوه، ئه‌ویش 20ی نیسانی 2020ـه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌وته‌ی حازم ردێنی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بۆ سایتی كۆمسیۆن، به‌ڵام هێشتا دیارنیه ئه‌و واده‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتر په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێت یاخود نا.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.
ئه‌ڵماس فازڵ وتی له ئێستادا گفتوگۆكان چڕكراونه‌ته‌وه تا هه‌ڵبژاردن به‌ر له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی ساڵی داهاتووی عیراق ئه‌نجامبدرێت.
له هه‌فته‌كانی رابردودا، په‌رله‌مانی عیراق له دانیشتنێكدا تاوتوێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كرد بۆ چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك، له نێویاندا زیادكردنی كورسی كۆتا بۆ چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك و به یه‌كه‌مجار دانانی كورسی كۆتا بۆ كاكه‌یی له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، به‌ڵام هێشتا ئه‌و داواكارییانه ته‌نیا پێشنیارن و پهسهندنهكراون.
پێكهاته‌ی كاكه‌ییه‌كان، له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا كورسی كۆتایان نیه، جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هێشتا پێكنه‌هێنراوه.