هۆز و عه‌شیره‌كانی كه‌ركوك، نیگه‌رانن له ناكۆكییه سیاسییه‌كان و پێشنیاری جیاوازیان هه‌یه بۆ ئیداره‌دانی پارێزگاكه، به ئامانجی هێشتنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشته‌وایی له نێوان پێكهاته‌كاندا.
به‌رێوه‌بردنی كه‌ركوك له رووی ئه‌منی و سیاسیی و ئیدارییه‌وه، جێی ناكۆكی به‌رده‌وامی كورد، عه‌ره‌ب و توركمانه، ئه‌وه‌ش جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێی دروستكردووه و بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بوژانه‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا.
فەیزوڵا ساری كەهیە، سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزە توركمانەكانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئامانجی ئێمه پاراستنی شیرازەی كۆمەڵایەتی نێوان پێكهاتەكانە، .. گوێمان بۆ ناگیرێت ئەگەرنا زۆربه‌ی ئەو كێشانەی هەن بەگفتوگۆ چارەسەری دەكەین".
له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای كه‌ركوك، جگه له پۆستی پارێزگار و په‌ككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئهنجومهنهكانه كه به‌هۆی ناكۆكییانه‌وه زیاتر له 10 ساڵه له‌و پارێزگا ئه‌نجامنه‌دراوه.
پەیامی ئێمە برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی پارێزگای كه‌ركوكه
عوسمان ئاغای زەنگەنە، سەرۆكی هۆزی زەنگەنە به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێستا ئیدارەی شار جۆرێك لەگیانی تۆڵەسەندنەوە بەخۆیەوە دەبینێت، زەوی و زاری كورد داگیر دەكرێت، دگه له‌وه‌ی لە جومگە هەستیارەكان پەراوێز دەخرێن و لێپرسراوانی كورد دوردەخرێنەوە، واتا واقعێكی تەواو جیاواز هاتۆتە پێشه‌وه كه لە 15 ساڵی رابردوودا نه‌بووه".
"پەیامی ئێمە برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانە، به‌ڵام ئەمەی ئێستا دەگوزەرێت تەواو دژایەتیكردنی كوردە".
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، گۆڕانكاری له ئیداره‌دانی ئه‌منی و ئیداری كه‌ركوك رویدا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه و پێشمه‌رگه كشایه‌وه، له‌وكاته‌وه پۆستی پارێزگار كه‌وتۆته لای پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب كه له 2003وه به ده‌ست كورده‌وه بوو.
شێخ حەمید عەبدولكەریم، سەرۆكی هۆزی بەیات لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "كەركوك دەبێ لەئایندەشدا هەر لە ئامێزی عیراقیەكان بێت، تایبەتمەندی كەركوك لەوەیە لەسەرجەم شارەكانی دیكەی عیراق جیاوازترە و شاری سەرجەم پێكهاتەكانە".
به‌بڕوای ئه‌و ئه‌وه‌ی گه‌لانی شاره‌كه‌ی خستۆته كێشه‌وه، ناكۆكیە سیاسیەكانه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ش "تەنیا هەڵبژاردن دەتوانێت حەجمی حەقیقی پێكهاتەكان لەم شارە دەربخات و دەسەڵاتەكان دابەش بكات، كۆمەڵگای كەركوكیش تەنیا خۆی دەتوانێت بڕیار لەچارەنوسی خۆی بدات".
پارێزگای كەركوك، وەكو ناوچەیەكی جێناكۆك لە دوای ساڵی 2003وە لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیی پۆستەكانی لەسەدا 32 بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب‌و توركمان دیاریكرا، لەگەڵ سەدا چوار بۆ كریستیان.
سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزە توركمانەكانی عیراق وتی "ئێمه زیاتر له 15 ساڵه سته‌ممان لێده‌كرێت كه پۆستی پارێزگارمان پێ‌نادرێت، كورد و عه‌ره‌ب ئه‌و پۆسته‌یان لابووه و پێویسته ئێمه‌ش له‌و پۆسته‌دا تاقیبكرێینهوه".
تەنیا هەڵبژاردن دەتوانێت حەجمی حەقیقی پێكهاتەكان لەم شارە دەربخات
فەیزوڵا ساری كەهیە ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه قسه و پێشنیاری ئه‌وان وه‌ك هۆز، ته‌نیا ئومێدێكه و ده‌سه‌ڵاتی گۆڕانكارییان نیه، له‌رێی فشاره مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ده‌توانن كار بۆ خواسته‌كانیان بكه‌ن.
"ئه‌گه‌ر وەك هۆزەكان ڕۆڵمان پێبدرێت، سادەترین شت كێشەی زەوی وزار یەكلاییدەكەینەوە بەگفتوگۆو قۆستنەوەی ئەو پەیوەندیە توندوتۆڵەی نێوان ئێمە و هۆزە عەرەب و كوردەكان، بەڵام بەرژەوەندیە سیاسییەكان رێگرن" كه‌هیه واده‌ڵێت.
خاوه‌ندارێتی زه‌وی و زار له نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، یه‌كێكه له كێشه ئاڵۆزه‌كانی شاره‌كه و ده‌بێت به‌پێی قۆناغی یه‌كه‌می مادده‌ی 140ی ده‌ستور یه‌كلاییبكرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دۆسیه‌یه چه‌ندین ساڵه به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه.
سەرۆكی هۆزی زەنگەنە داوای هاوبه‌شی ده‌كات بۆ كه‌ركوك، له‌پێناو په‌ره‌پێدانی گیانی برایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ش عوسمان ئاغای زەنگەنە وتی "ناكرێت نەتەوەیەك لەسەر حسابی نەتەوەی تر ئیمتیازاتی هەبێت وەك ئەوەی ئێستا رودەدات، دەمانەوێت هاوبەش بین، دەبێت كێشەكانمان بەیاسا یەكلاییبكرێنەوە، ناكرێت بەگیانی هێزو تۆڵەسەندنەوە هێرشبكەینە سەر مافی یەكتر".