هاوڵاتیه‌ك كوژراو و 29 كه‌سی تر برینداربون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبه‌وه له دوو ناوچه‌ی شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یران له ناوچه‌ی حه‌ی خه‌زرا له‌ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك و له پردی شه‌هیدان، دوو بۆمبی چێنراو ته‌قینه‌وه و به‌هۆیه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون.
ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت دوو بۆمب ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا ئافره‌تێك كوژراوه و 18ی تر برینداربون.
یه‌كێك له ته‌قینه‌وه‌كان له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێلێكی جۆری كۆستهری نه‌فه‌رهه‌ڵگری هێڵی خه‌زرا بووه و ئافره‌تێك كاتێك ویستویه‌تی له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زێت به‌ركه‌وتووه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر پردی شه‌هیدان و نزیكی پاسه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان رویداوه.
دكتۆر كه‌ریم وه‌لی، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌باره‌ی دوائاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه ئافره‌تێك كوژراوه و 29 كه‌سی برینداربون، برینی به‌شێكیشیان سه‌خته.
پێشتر و له شه‌وی 30ی ئایاریشدا، پێنج ته‌قینه‌وه له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك رویدا، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و 38ی تر برینداربون، له‌نێویاندا ژن و منداڵ.
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك، راسته‌وخۆ به‌ده‌ست فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكانهوهیه، كه پۆلیسیش له‌ژێر سهرپهرشتیدایه، جگه له پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێك له سوپا، كه ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه ده‌پارێزن.