ژماره‌یه‌ك له شۆفێرانی تاكسی شاری كه‌ركوك، بۆ جاری چواره‌م گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی خراپی كۆلێتی به‌نزین و داواشیانكرد، بگهڕێندرێنه سه‌ر به‌نزینخانه حكومییه‌كان له بری ئه‌هلی.
له‌و گردبونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 1ی تهمموز به‌رێوه‌چوو، شۆفێرانی تاكسی چونه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر و له سێ ناڕه‌زاییدا تردا داواكارییه‌كانیان پشتگوێخرا.
جەمیل حەسەن، شۆفێری تاكسی بەتوڕەییەوە دەچوو بەگژ یەكێك لەپاسەوانانی بینای پارێزگا كاتێك هێزەكە هەوڵی دەدا گردبونه‌وه‌كه لە ناوچەی نزیك بینای پارێزگا دوربخاتەوە، ئەو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "شه‌ش مانگە یاریمان پێدەكرێت، دوایین بەڵێنی بەڕێوبەرایەتی بەرهەمە نەوتیەكان بەئێمە ئەوەبوو كێشەكەمان بۆ چارەسەر بكەن، به‌ڵام خراپتر بووه و ئێستا زۆر رۆژ بێ به‌نزین ده‌مێنینه‌وه".
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بڕیاریدا ئۆتۆمبێلی تاكسی بگوازێته‌وه سه‌ر به‌نزیخانه ئه‌هلییه‌كان و له‌وێ، به‌شه بهنزیینی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له به‌نزینخانه‌كاندا.
له گردبونهوهكهدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) روماڵی ده‌كرد، شۆفێرانی تاكسی گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌بوو هێشتا ئه‌و بڕیاره‌ش یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وان له نێوان به‌نزینخانه حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا گیریانخواردووه، جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌نزیخانه ئه‌هلیه‌كان له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند رۆژێك داخراون.
سالم جوامێر، یەكێكی تر لەو شۆفێرانەی بەبەرزكردنەوەی فیت پەمپی سوتاوی ئۆتومبیلەكەی ناڕەزایی خۆی دەردەبڕی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت " لەماوەی سێ مانگدا ئه‌وه سێیه‌م فیت پهمپە دەسوتێت، هەمویشی بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزینەكەوەیە، بۆیه تكا دەكەین بمانگەڕێننەوە سەر بەنزینخانەی حكومی".
ئه‌و شۆفێره توڕه‌بوو له‌وه‌ی هیچ لێپرسراوێك به ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه نه‌چووه و گوێی لێنه‌گرتون.
كه‌ركوك، ته‌نیا پارێزگایه له‌رێی كۆبونه‌وه به‌نزین به‌سه‌ر شۆفێراندا دابه‌شده‌كرێت، بۆ هه‌فته‌یه‌ك 50 لیتر بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و هه‌فته‌ی دووجار بڕی 25 لیتر بۆ تاكسی، نه‌مانی ئه‌و سیسته‌مه‌ش یه‌كێك بوو له‌داواكارییه‌كانی شۆفێران.