ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاریداوه به چۆڵكردنی گه‌ڕه‌كی حه‌مزه‌لی له دانیشتوكهی به‌وپێیه‌ی ده‌كه‌وێته سنوری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاماده‌نین به‌ده‌م ئه‌و داواكارییه‌وه بڕۆن.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی له عیراق، سه‌ره‌تای ئایاری ئه‌مساڵ له‌رێی ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه، داوای له خه‌ڵكی حه‌مزه‌لی كردووه له باشوری خۆرئاوای پارێزگاكه تا ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن، كه زیاتر له 200 خێزانن.
عه‌لی ساڵحی، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی حه‌مزه‌لی ده‌ڵێت توشی سه‌رسوڕمان بون به بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی كه‌ركوك بۆ روخاندنی خانوه‌كانیان به‌ر له كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه، له كاتێكدا سه‌دان خێزانی پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌ی تێدا نیشته‌جێیه.
"ماوه‌یه‌كی زۆر لهمهوپێش من خانوه‌كه‌م به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ براكانمدا دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ش سلفهمان كرد تا قه‌رزی خانوه‌كه بده‌ینه‌وه و هه‌موو شتێكمان بۆ ئه‌وه خه‌رجكرد" ساڵحی ده‌پرسێت "ئه‌و هه‌موو خێزانه‌ی ناوچه‌كه بۆ كوێ بڕۆن؟".
هه‌روه‌ها داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بڕیاره‌كه‌ی رابگرن به‌وپێیه‌ی ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری دیمۆگرافی.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك، شه‌ش مانگ به‌سه‌ر واده‌ی تهواوكردنیدا تێپه‌ڕیووه و له ئێستادا كاره‌كانی گه‌یشتۆته سه‌دا 85، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مساڵدا به‌روی گه‌شتیاراندا بكرێته‌وه و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش، ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌بنه جێی مه‌ترسی له‌كاتی فڕینی فڕۆكه‌دا یان به‌شێكن له سنوری فڕۆكه‌خانه بڕیاره چۆڵبكرێن.
نه‌جات حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی توركمانی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی ره‌تكرده‌وه، به‌وپێیه‌ی حه‌مزه‌لی ناوچه‌یه‌كی وێرانه‌یه و ناكرێت به‌هۆی فڕۆكه‌خانه‌وه خانوه‌كانی بڕوخێنرێت.
"بنیاتنانی فڕۆكه‌خانه شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام خانوه‌كانی حه‌مزه‌لی زیاتر له 10 ساڵه دروستكراون، بۆیه ده‌بوو له پلانی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌دا وابكرایه دوربن له حه‌مزه‌لی و پێویست به روخانی خانوی خه‌ڵك نه‌كرێت". به‌وته‌ی نه‌جات حوسێن.
ناوچه‌ی حه‌مزه‌لی، پێشتر و له‌سه‌رده‌می به‌عس، ته‌خت كراوه و ناوچه‌كه چۆڵكراوه، تا دوباره خه‌ڵكه‌كه‌ی بنیاتیان ناوه‌ته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی كوتله‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیوایه "حه‌مزه‌لی به‌هۆكاری نه‌ته‌وه‌په‌رستی كراوه‌ته‌وه ئامانج، چونكه ناوچه‌ی تری زۆر نزیك هه‌یه له فڕۆكه‌خانه و پێكهاته‌ی تری تێدایه و باس ناكرێت، به‌ڵام باسی حه‌مزه‌لی ده‌كرێت".
نه‌جات حوسێن جه‌ختیكرده‌وه خانوه‌كانی حه‌مزه‌لی زیاده‌ڕۆیی نین و موڵكی خه‌ڵكه‌كه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێك زه‌وی زیاده‌ڕۆ هه‌بێت، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌بێت رێز له بۆچونی خه‌ڵك بگرێت بۆ مانه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه به جۆرێك بكرێت، جێی ره‌زامه‌ندی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه بێت.
دانیشتوانی حه‌مزه‌لی، پێشتر دوو جار گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه دژی بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام هێشتا گۆڕانكاری له‌بڕیاری دهركردنیاندا نه‌كراوه.
هیشام ئیسماعیل، هاوڵاتیه‌كی تری دانیشتوی حه‌مزه‌لی كه‌ركوكه و به توندی بڕیاری ده‌ركردنیانی ره‌تكرده‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناوچه‌كه‌ی حه‌مزه‌لی ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی نیه، به‌ڵگه‌ی ته‌واوی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌كانمان هه‌یه و ده‌ستی لێهه‌ڵناگرین".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رێنادرێت مافی خه‌ڵكی حه‌مزه‌لی بفه‌وتێت و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی خانوه‌كانیان ده‌روخێندرێت له‌رێی پێدانی زه‌وی یان پاره‌وه قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه، تا له شوێنی تر بتوانن نیشته‌جێ بن.
فڕۆکەخانەی كه‌ركوك، ده‌كه‌وێته باشوری خۆرئاوای پارێزگاكه، لە ساڵی 1957ەوە وەک فڕۆکەخانەیەکی نێودەوڵەتی لە عیراقدا تۆمارکرا، بەڵام لەساڵی 2003 كرا بە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا.
لەكۆتایی 2017، حكومەتی عیراق جارێكی تر بڕیاری بە مەدەنیكردنەوەی فڕۆكەخانەی دەركرد و دەستكرا بە نۆژەنكرنەوە و فراوانكردنی، به‌م هێشتا ته‌واونه‌كراوه.
ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر كه‌هیه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت كه ناڕه‌زاییه‌كانیان له‌باره‌ی روخاندنی 200 خان‌و له حه‌مزه‌لی گه‌یاندۆته ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌خانه و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه له پێویستی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان به‌ر له‌وه‌ی خانوه‌كانیان بڕوخێندرێت.
داوایكرد لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه پێكبهێندرێت بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا پێویسته خانوه‌كان بڕوخێندرێن یان نا، تا لیژنه‌كه بۆچونی هونه‌ری خۆی دور له ده‌ستوه‌ردانی سیاسی بگه‌یه‌نێت.
كه‌هیه جه‌ختیكرده‌وه له قه‌ره‌بوی هاوڵاتیانی حه‌مزه‌لی به پارچه زه‌وی نیشته‌جێبون و پاره‌ی ته‌واو بۆ دروستكردنی خانوو، ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نه‌بوو له بری روخاندنی خانوه‌كانیان.