راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت په‌سه‌ندكردنی پلانی پرۆژه‌كانی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، هیچ شه‌قام و گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه نامێنێت خزمه‌تگوزاریی و ده‌ستی ئاوه‌دانی پێنه‌گات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی تهمموز له شاری كه‌ركوك، راكان جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، هێڵه گشتییه‌كانی پلانی پرۆژه‌كانی پارێزگاكه‌ی بۆ 2019 ئاشكراكرد.
پارێزگاری كه‌ركوك، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه كرد كه هه‌بون، ئه‌وه‌ش دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له‌رێی لیژنه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه.
به‌وته‌ی جبوری، له ئێستادا پلانی پرۆژه‌كان به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌وڵی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هه‌موو پێكهاته‌كان په‌سه‌ند كراوه و كار بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی نارازی بون تێبینیه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له 11ی حوزه‌یرانی 2019دا به‌واژۆی زیاتر له 23 ئه‌ندام له نێویاندا زۆرینه كورد، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی پرۆژه‌كانی 2019، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریدا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك شكستی هێنا و نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنی ئاسایی كۆبكاته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، واژۆكانی په‌سه‌ند نه‌كرد و له بری ئه‌وه 18ی حوزه‌یران بڕیاریدراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا ده‌نگ له‌سه‌ر پلانی پرۆژه‌كانی 2019 بدات و په‌سه‌ندی بكات، دواتر ئه‌و لیژنه‌یه به‌دواداچونی بۆ دۆسیه‌كه كرد و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی پرۆژه‌كانی دا.
راكان جبوری له قۆناقی یه‌كه‌مدا 100 پرۆژه راده‌گه‌یه‌نن له كۆی 400 پرۆژه كه بڕیاره ئه‌مساڵ له كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێن.
پرۆژه‌كان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ك جبوری باسیكرد، په‌یوه‌سته به ته‌واوكردنی فڕۆكه‌خانه، رێگه‌وبان، دروستكردنی خوێندنگه، نه‌خۆشخانه و كه‌رتی كاره‌با تا دابینكردنی پێداویستی به‌شێكی زۆر له فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان، ئه‌وه‌ش به یه‌كسانی به‌سه‌ر ته‌واوی یه‌كه ئیدارییه‌كان و ناوچه‌كانی به‌پێی رێژه‌ی دانیشتوان دابه‌شكراوه.
پارێزگاری كه‌ركوك رونیكرده‌وه كه قورسایی خه‌رجكردنی بودجه ده‌كه‌وێته ناوه‌ندی شار، به‌جۆرێك 150 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كانی ته‌رخانكراوه و هیچ شه‌قام و گه‌ڕه‌كێكی ناوشار نامێنێت كه پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێنه‌گات له قیرتاو، رێگه‌وبان، ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك، بودجه‌ی پارێزگاكه ده‌گاته 313 ملیار دینار و نزیكه‌ی 430 پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجامده‌درێت و 20 هه‌زار هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنێت، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هه‌مو ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت ده‌گاته 500 ملیار دینار.
له پرۆژه‌كانی تری ئه‌مساڵی كه‌ركوك، وه‌ك راكان جبوری رایگه‌یاند، چاككردنی رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوكه به‌ره‌و هه‌ولێر، سلێمانی، به‌غدا، تكریت و موسڵ، جگه له راسپاردنی هه‌زار كرێكار بۆ به‌شداری له پاككردنه‌وه‌ی شار و ناوچه‌كانی تری پارێزگه‌كه.
هه‌ر له‌نێو پرۆژه‌كاندا، بنیاتنانی چوار سایلۆ هه‌یه بۆ له خۆگرتنی سه‌دا 60ی به‌رهه‌می گه‌نمه‌شامی عیراق كه ئه‌وانیش ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی حه‌ویجه، ریاز، تازه و شوان.
له‌باره‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده‌وه، جبوری باسی له دروستكردنی 60 خوێندنگه كرد له كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با كه ئێستا كێشه‌ی زۆری تێدایه و كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به هاوڵاتیان كه‌میكردوه.
پارێزگاری كه‌ركوك وتی قه‌یرانی كاره‌با وه‌ك یه‌ك له پارێزگاكانی تری عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، به‌ڵام له كه‌ركوك وزه‌ی ته‌واو ناگات و بۆ ئه‌وه‌ش نوسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم كراوه تا رێگری نه‌كات له‌و وه‌به‌رهێنه‌ره‌ی به‌پێی گرێبه‌ست پێویسته 150 مێگاوات كاره‌با بداته كه‌ركوك.
حكومه‌تی عیراق، بۆ چه‌ند ساڵێك ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوكی راگرت، به‌هۆیه‌وه شاره‌كه روبه‌ڕوی كێشەی دارایی بۆوه و سەرجەم پڕۆژەكان وەستێنران، تا له یه‌ك ساڵی رابردودا به‌دوو جار بودجه ره‌وانه كرا‌و و به‌شێكی ته‌رخانكرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان دوو له چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، 9ى نيسان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و دانیشتنه‌وه چوارجار شكستیهێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی پرۆژه‌كان.