ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به‌واژۆی 23 ئه‌ندام له نێویاندا زۆرینه كورد، داواكارییه‌كانی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی بۆ خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان په‌سه‌ندكرد، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند مانگێك له مشت‌ومڕ و ناكۆكی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی حوزه‌یران ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بۆ جاری چواره‌م شكستیهێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه و نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان كۆبكاته‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان، بۆیه دانیشتنه‌كه كرایه راوێژكاری و دواتر له‌رێی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆوه پلانی پرۆژه‌كان په‌سه‌ندكرا.
كاكه‌ره‌ش سدیق، ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و هه‌نگاوه یاساییه، چونكه واژۆی 21 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن شه‌رعیه‌ت ده‌داته پرۆسه‌كه و ئێمه‌ش 23 واژۆمان هه‌بووه".
به‌بڕوای كاكه‌ڕه‌ش، "ئه‌مه باشترین ڕێگابوو بۆ گەیشتن بەچارەسەر، چونكە بەرامبەر بەو دۆخە خزمەتگوزایە خراپەی شارەكە هەستمان بەشەرمەزاری زۆر دەكرد، بۆیە ڕێككەوتین پرسەكە تێپەڕێنین بەمەرجی ئەوەی تێبیەنیەكانی لیژنەی پرۆژەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێت".
بەرامبەر بەو دۆخە خزمەتگوزایە خراپەی شارەكە هەستمان بەشەرمەزاری زۆر دەكرد
نوێنه‌ری ئیداره‌ی كه‌ركوك، عه‌لی حه‌مادی یاریده‌ده‌ری پارێزگار له دانیشتنه راوێژكارییه به‌شداربووه، بۆ وه‌رگرتنی تێبینییهكانی ئه‌نجومه‌ن.
بۆ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن، ته‌نیا 17 ئه‌ندام ئاماده‌بون، كه زۆرینه‌یان له پشكی یه‌كێتی بون، ئه‌وه‌ش به‌بێ جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ كاروباری دارایی، كه له سێجاری پێشوشدا به‌پاساوی نه‌خۆشكه‌وتنی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه نه‌بوو.
كاكه‌ره‌ش سدیق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نه‌نرایه دوو رێگه ده‌مایه‌وه، ئه‌ویش سه‌رپشككردنی پارێزگار بوو بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه یان جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه راسته‌وخۆ، ئه‌وه‌ش نایه‌كسانی دروستده‌كات و چاودێری له‌سه‌ر نه‌ده‌ما.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، پێشتر ناكۆكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر داواكارییه‌كی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن یاخود واژۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ خه‌رجكردنی 63 ملیار دینار له بودجه‌ی پترۆدۆلار بۆ پرۆژه‌كان.
ئه‌و داوایه ئه‌نجومه‌نی كرده دوو به‌ره و به‌شێكیان به گومانه‌وه سه‌یری داواكارییه‌كه‌ی جبوری-یان كرد، به‌وپێیه‌ی ورده‌كاریی پلانی پرۆژه‌كان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌یان پێشكه‌شنه‌كراوه.
كۆی بابەتەكە ناڕوونە و ناشەفافە، تێبینی زۆر له‌سه‌ری هه‌یه
نەجات حسێن، ئه‌ندامی كوتله‌ی توركمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "كۆی بابەتەكە ناڕوونە و ناشەفافە، تێبینی زۆر له‌سه‌ری هه‌یه چونكه پاره‌كه زۆر زۆرەو نازانرێت ئایا بەیەكسانی دابەش دەكرێت و هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە یاخود نا"
هه‌روه‌ها وتی "سه‌دا 62ی پرۆژەكان مەترسی ئەوەی تێدا گەندەڵی تێدا بكرێت، بۆیە من ویستم ئەستۆپاكی خۆم نیشان بدەم و كۆبونه‌وه راوێژكارییهكهم به‌جێهێشت".
به‌ڵام ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌ن، له نێویاندا كاكه‌ره‌ش سدیق، هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌جات حسێن به "موزایه‌ده" ناوده‌بات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری توركمانی، ئه‌ویش واژۆی بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كان كردووه.
له دانیشتنه راوێژكارییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هاوپێچی 23 واژۆی ئه‌ندامان، مه‌رجی جێبه‌جێكردنی 16 تێبینی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌ی پترۆدۆلار و 129 تێبینیش له‌سه‌ر بودجه‌ی 2019ی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك دراوه‌ته ئیداره‌ی پارێزگا.
بورهان عاسی، ئەندامی كوتلەی عەرەبی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "ناكرێت ئەنجومەن و ئیدارەی پارێزگا بەگەندەڵی تۆمەتبار بكەین، چونكە یاسا‌و دادگا‌و نەزاهە هەیە، بۆیه هەر كەس بیه‌وێت دەتوانێت سكاڵا تۆماربكات".
بابەتەكەمان تێپەڕاند چونكە پێمانوایە پرسەكە زۆر لەكاتی خۆی دواكەوتووە
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، 9ى نيسان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه، بڕیاریدا دوای ماوه‌یه‌ك له به‌دواداچونی پلانی پرۆژه‌كان له دانیشتنێكدا ده‌نگدان بۆ خه‌رجكردنی بودجه بدات، به‌ڵام بۆ چه‌ندجارێك شكستیهێنا له كۆبونه‌وه و نه‌یتوانی نیسابی یاسایی ته‌واو بكات.
ئەنجومەنی پارێزگا کە لە 41 ئەندام پێکدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (کورد)، تورکمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێکهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە، هه‌ر کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی پێویستی به ئاماده‌بونی په‌نجا کۆ یه‌کی ئه‌ندامان هه‌یه.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا له كوتله‌ی برایه‌تی (یه‌كێتی) لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "بابەتەكەمان تێپەڕاند چونكە پێمانوایە پرسەكە زۆر لەكاتی خۆی دواكەوتووە، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وەك ئەنجومەن باشترین چاودێریمان بەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكانهوه هەبێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه "بابەتەكە باگراوندێكی یاسایی هەیە و بەمەرجی جێبەجێكردنی تێبینییەكان رەزامەندیمان دەربڕیووە".
حكومه‌تی عیراق، بۆ چه‌ند ساڵێك ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوكی راگرت، به‌هۆیه‌وه شاره‌كه روبه‌ڕوی كێشەی دارایی بۆوه و سەرجەم پڕۆژەكان وەستێنران، تا له یه‌ك ساڵی رابردودا به‌دوو جار بودجه ره‌وانه كرا‌و و به‌شێكی ته‌رخانكرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان، به‌بێ چاودێری ئه‌نجومه‌ن.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه په‌كیكه‌وت كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی چاودێری بوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.