ده‌سته‌ی نه‌زاهه له عیراق، 15 فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتییه‌كی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركردووه، ئه‌وه‌ش به چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز له نێویاندا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 17 ملیار دیناری حكومه‌ت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه دوشه‌ممه 15ی تهمموز بڵاویكرده‌وه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌ستگیركردنی دوو فه‌رمانبه‌ری له شاره‌وانی موسڵ ئاشكراكردووه به تۆمه‌تی ئیختلاسی دارایی، به‌هۆی وه‌رگرتنی ملیارێك و 150 ملیۆن دینار، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌كلاییبكه‌نه‌وه و پاره‌یان لا ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌زاهه، ئه‌و دوو فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌شی دارایی له شاره‌وانی، كه له به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌ندازیارێك پێكهاتون، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن پاره‌كه‌یان به كاش داوه‌ته‌وه كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ران، به‌بێ ئه‌وه‌ی پاكتاوی بكه‌ن، سه‌رباری تێپه‌ڕینی پێنج مانگ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌كه‌دا.
تۆمه‌تباره‌كان پاڵپشت به مادده‌ی 315 له یاسای سزادانی عیراقی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراون، به‌پێی ئه‌و مادده‌یه‌ش، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئیختلاس یان شاردنهویه پاره‌ی گشتی به‌سه‌ردا ساغبێته‌وه سزاده‌درێت به زیندانی.
له 13ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نه‌زاهه، له نه‌ینه‌وا، ده‌ست به‌سه‌ر 15 هه‌زار كۆبۆنی ساخته‌ی وه‌رگرتنی نه‌وتی ماڵان‌دا گیراوه.
كۆبۆنه ساخته‌كان، له هه‌ندێك وێستگه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی حكومی و ئه‌هلیدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، كه هه‌ریه‌كێكیان به‌هاكه‌ی 15 هه‌زار دینار بووه.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه له دۆسیه‌یه‌كی تردا، 10ی تهمموز توانیویه‌تی هاوڵاتییه‌كی خاوه‌ن نوسینگه‌ی خانوبه‌ره ده‌ستگیربكات، به تۆمه‌تی فرۆشتنی 36 دۆنم.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نه‌زاهه‌دا رونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره كه نوسینگه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته به‌ری چه‌پی موسڵ، زیاتر له 36 دۆنم موڵكی شاره‌وانی كردۆته پارچه زه‌وی 100 تا 300 مه‌تردوجا و به خه‌ڵكی فرۆشتووه، ئه‌وه‌ش به نرخی جیاواز و هه‌ندێك له زه‌وییه‌كان به‌هاكه‌ی گه‌یشتۆته دوو ملیار دینار.
تۆمهتبارهكهی به‌پێی مادده‌ی 444 له یاسای سزادانی عیراقی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به مامه‌ڵه‌كردن به موڵكی ده‌وڵه‌ته‌وه و سزاكه‌ی له حه‌وت ساڵ زیندانی تێناپه‌ڕێت.
دۆسیه‌یه‌كی تری نه‌زاهه‌ی عیراقی له موسڵ، 8ی تهمموز ورده‌كارییه‌كه‌ی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراكراوه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌ستگیركردنی 13 فه‌رمانبه‌ره‌وه، به تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 16 ملیار دینار.
ده‌ستگیركراوانی ئه‌و دۆسیه‌یه، كه فه‌رمانبه‌رن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا، 139 ملیار دیناری موچه‌یان به‌بێ پێكهێنانی لیژنه و پێچه‌وانه‌وه‌ی رێكار و رێنماییه‌كان دابه‌شكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر 16 ملیار دینار له‌و پاره‌یه‌دا و دابهشیاننهكردووه.
ئه‌و بڕیاره پاره‌یه‌ی دهستیانگرتوو به‌سه‌ریدا، له بانكی رافیده‌ینی حكومی ده‌رهێنراوه و له بانكێكی ئه‌هلی دایانناوه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سوده‌كه‌ی بۆ خۆیان.
تۆمه‌تباره‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه، به مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كراون؛ كه تایبه‌ته به سزادانی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به زیندانی به مه‌رجێك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست زیانی گه‌یاند به سامان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێن و لایه‌نه‌ی كاری بۆ ده‌كات.