سێ منداڵی توركمانی ته‌له‌عفه‌ر، له خاكی سوریا رزگاركران و گه‌ڕێندرانه‌وه بۆ عیراق، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له رفاندنیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
ئه‌و منداڵانه، دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2019، له‌ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی هێزه عیراقییه‌كاندا، له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر راده‌ستی كه‌سوكاریان كرانه‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ رۆژی دواتر، ئاماژه‌ی كردووه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژمارهیهمك منداڵی رزگاربونی ده‌ستی داعش بۆ خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، دوابه‌دوای رزگاركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه.
ئه‌و سێ منداڵه له پێكهاته‌ی توركمان، دانیشتوی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بون و له 2014دا كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌ینه‌وادا گرت، ئه‌وانیش به‌ره‌و سوریا رفێنران.
منداڵه رزگاربوهكان ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش بۆ 10 ساڵیدایه، باری ته‌ندروستی یه‌كیكیان جێگیرنیه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، 23ی ئازاری ئه‌مساڵ كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی له سوریا راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ له‌شه‌ڕ به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ست و حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌ما.
دواشه‌ڕی ئه‌و هێزه به‌رانبه‌ر داعش، له ناوچه‌ی باهۆزی خۆرئاوای فورات له سوریا بوو، كه زیاتر له 40 رۆژی خایاند و له‌و ماوه‌یه‌دا، ده‌یان رفێنراوی ئێزیدی و توركمانی و پێكهاته‌كانی رزگاركران.
هاوشێوه‌ی كه‌مه نهتهوایهتییهكانی تر، توركمانیش روبه‌ڕوی پێشێلكاری و رفاندن بونه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، له ئه‌نجامدا زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی ئه‌و پێكهاته‌یه له ته‌له‌عفه‌ر رفێنران له نێویاندا ژن و منداڵ، كه تائێستاش چاره‌نوسی زۆرینه‌یان دیارنییه.
ته‌له‌عفه‌ر به دوری 70كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، دانیشتوانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعەمەزهەب پێكهاتون، لە ناوەڕاستی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت و له ئابی 2017، له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.