ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، له هه‌ڵمه‌تێكی سێ مانگی‌دا هه‌وڵده‌دات شاره‌كه له خۆڵ و خۆشاك و زیاده‌ڕۆییه‌كانی سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان پاكبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌رێی ته‌رخانكردنی بڕێك له بودجه‌ی پارێزگاكه بۆ ئه‌مساڵ.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی تهمموز ده‌ستیپێكرد و بڕیاره سێ مانگ بخایه‌نێت، تا له‌و ماوه‌یه‌دا خۆڵ و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بوو هه‌ڵبگیرێنه‌وه، كه ته‌واوی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شار ده‌گرێته‌وه.
فه‌لاح یایچی، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئاشكرایكرد كه 250 ملیۆن دینار له بودجه‌ی پارێزگاكه ته‌رخانكراوه.
یایچی داوای هاوكاری له خه‌ڵك كرد، تا جارێكی‌تر سیمای شار به كه‌ڵه‌كه‌بونی خۆڵ و خاشاك نه‌شێوێندرێت.
به‌وته‌ی قایمقامی كه‌ركوك هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی شاره‌وانی، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه خۆڵ و خاشاك یان داروپه‌ردوی خانوه‌كانیان له ده‌روازه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاردا فڕێده‌ده‌ن، جگه له لێپرسینه‌وه و غه‌رامه‌یه‌ك كه ده‌گاته 500 هه‌زار دینار.
بەشێك لە هاوڵاتیان، خۆڵ‌و خاشاكی خۆیان یاخود گەڕەكەكە، بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەبنە دەرەوەی شار‌و لە شوێنێكی تردا، فرێی دەدەن تا لە نزیك شوێنی نیشتەجێبون‌و ژیانیان كەڵەكە نەبێت.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دوای ئه‌وه‌دێت، له دوو ساڵی رابردودا، خۆڵ‌و خاشاك لە زۆربەی گەڕەكەكانی كەركوك كەڵەكە بوون، ئەوەش بەهۆی كۆتاییهاتنی گرێبەستی نێوان كۆمپانیای پاككەرەوە و ئیدارەی پارێزگاكەوە.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی تهمموز له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاره‌وانی و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی تری پارێزگاكه داوایكرد شه‌وورۆژ كاربكرێت بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له خۆڵ و خاشاك، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان ئیداره‌ی كه‌ركوك و كۆمپانیای پاككه‌ره‌وه له 2017دا، ئه‌و پرۆسه‌یه راده‌ستی شاره‌وانی كرا، ئه‌وانیش له كۆی 700 تۆن خۆڵ و خاشاك، رۆژانه كه‌متر له 200 تۆن-یان هه‌ڵده‌گرته‌وه به‌پێی توانای مرۆیی و ئامێرهكانیشیان، به‌پێی ئاماره‌كانی شاره‌وانی بۆ (كه‌ركوك ناو).