ته‌نیا له پێنج رۆژی رابردودا، 11 كه‌س له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا بونه‌ته قوربانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ندین بۆمبی چێنراوه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆته جێی نیگه‌رانی خه‌ڵك و داوای گۆڕانكاری ئه‌منی ده‌كرێت.
دوایین روداو له جه‌له‌ولا، كاتژمێر 8ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 21ی تهمموز رویدا و به‌هۆی بۆردومانی هاوه‌نی گوندێكه‌وه، زیان به خانوی هاوڵاتیان كه‌وت.
سەیف ستار، ئەنجومەنی گوندی ئیسلاح له جه‌له‌ولا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به حه‌وت گولە هاوەن بۆردومانی گونده‌كه‌مان كرا و له ئه‌نجامدا چوار خانووی هاوڵاتیان زیانیان بەركەوت".
ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له پارێزگای دیاله، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌وپه‌ڕی نائارامیدایه بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوەی بۆمب، دەستڕێژی گولە و رفاندن، كە هاوڵاتیان باجەكەی دەدەن.
یه‌كشه‌ممه 21ی تهمموز، چوار هاوڵاتی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه بونه قوربانی، ئه‌وه‌ش هه‌ر له گوندی ئیسلاح.
سەیف ستار وتی ئه‌و بۆمبه چێنراوه له‌نێو زەوییە كشتوكاڵییەكاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و سێ كه‌سی تر برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییش له جه‌له‌ولا هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ قوربانی لە یەك بنەماڵەن كە پێك هاتوون لە باوك و دوو كوڕ، باوكەكە كوژراوە و دوو كوڕی بریندارە، خزمێكی دیكه‌شیان بریندار بوه".
ناوەندی جەلەولا لەلایەن پۆلیسی ناوخۆییەوە دەپارێزرێت، سوپا و حەشدی شەعبیش لە دەرەوەی شارەكە بونیان هەیە.
سێشه‌ممه 17ی تهمموز له گه‌ڕه‌كی ته‌جنید له‌ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، دوو بۆمبی چێنراو ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامدا؛ حه‌وت كه‌س برینداربون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پێنج له برینداره‌كانی ئه‌و رووداوه سڤیل و دوو كه‌سیان سه‌رباز بون.
دواگۆڕانكاری ئه‌منی له جه‌له‌ولا، له نیسانی ئه‌مساڵدا بوو، كاتێك هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دیاله سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق پاشه‌كشێیان كرد و سوپای عیراقی جێی گرتنه‌وه.
هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنمجومەنی پارێزگای دیالە بە (كەركوك ناو)ی وت "لەسەر دۆخی ئەمنی خانەقین و ناحییەكان و ناوچەكانی دەوربەری یاداشتانەمەیەك ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كراوه، بۆ ئارامی ناوچه‌كه و سه‌قامگیری و پاراستنی خه‌ڵك".
له‌و یاداشته‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری كراوه، ئاماژه به بارودۆخی خراپی خه‌ڵك كراوه به‌هۆی روداوهكانهوه.
"داوامانكردووە پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانه‌قین و به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا به‌شداربن له دۆسیه‌ی ئه‌منی چونكه به‌شێك له هۆكاری روداوه‌كان نه‌بونی هێزی پێویسته له ناوچه‌كه‌دا" به‌وته‌ی هۆشیار ئیسماعیل.
فه‌رمانده و نوێنه‌رانی هێزه جیاوازه‌كانی دیاله، به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی پێشمه‌رگه، حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بڕیاریاندا به پێكهێنانی ژوری هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له سنوره‌كه‌دا، به ئامانجی پاراستنی ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری ناحیەی جەلەولا پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت "سنوری روداوەكان زیاتر لەژێر کۆنترۆڵی سوپای عیراقیدایە، ئێمە وەکو ئیدارەی ناحیە هیچ دەسەڵاتێکمان نییە بەسەر سوپادا"، ئاشكراشیكرد "له جەلەولا هیچ هەماهەنگییەك نییە لە نێوان هێزە ئەمنییەکاندا".
ناحیەی جەلەولا لەپارێزگای دیالە، له ناوه‌ڕاستی 2014دا كه‌وته ده‌ستی داعش و لەكۆتایی هەمان ساڵدا هێزەكانی پێشمەرگە كۆنترۆڵیان كردەوەو هەر ئەوانیش دۆسییەی ئەمنی ناحییەكەیان گرتەئەستۆ، تا له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا ئه‌منیه‌تی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه وه‌رگیرایه‌وه.