هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، له نیسانی داهاتودا ئه‌نجامده‌درێت به كه‌ركوكیشه‌وه، دوای پێداچونه‌وه به تۆماری ده‌نگده‌ران له‌و پارێزگایه‌دا به‌پێی رێكارێكی دیاریكراو.
په‌رله‌مانی عیراق، له دانیشتنێكی هه‌شت كاتژمێری‌دا به ئاماده‌بونی 217 په‌رله‌مانتار، دوێنێ دوشه‌ممه 22ی تهمموز تاوتوێی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كرد و به زۆرینه‌ی ده‌نگ، په‌سه‌ندی كرد.
به‌پێی هه‌مواری یاساكه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به پارێزگای كه‌ركوكه‌وه، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌مواری یاساكه دوای چه‌ندین دانیشتن و كۆبونه‌وه هات له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا به‌تایبه‌ت له نێوان نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك.
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە (كەركوك ناو)ی وت "ناكۆكی قوڵ هەبوو لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك".
توركمان و عەرەب پێداگرییان ده‌كرد لەسەر پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەر لە هەڵبژاردن، له‌گه‌ڵ گۆڕینی نوسینگەی كەركوكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و رێگەنەدان بەدەنگدانی ئەو خێزانە كوردانەی كە لەدوای ساڵی 2003وە فۆرمی خۆراك و نفوزیان بۆ كەركوك گوێزراوەتەوە.
ئه‌و ناكۆكییانه وایكرد دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان تا دوابه‌دوای كاتژمێر 10ی شه‌و به‌رده‌وامی هه‌بێت، به تایبه‌ت كاتێك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌ی كرد.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "بەداخەوە جارێکی‌تر نەمانتوانی وەک کورد لە کەرکوک یەک دەنگبین لەسەر داھاتوی كه‌ركوك.. تا درەنگانێک کۆبونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخرا لەسەر کەرکوک و ڕێکەوتنی پێکھاتەکان، بەڵام لە دوا کاتدا بابەتەکە بە ئاراستەیەک ڕۆیشت کە ھەمو کورد یەک دەنگ نەبوین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وان وه‌ك فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ زۆربەی بڕگەكانی یاساکەدا بون جگە لە بڕگه‌یه‌ك نه‌بێت كه په‌یوه‌سته به كه‌ركوكه‌وه.
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی پارتی باسیده‌كات، له‌سه‌ر پێشنیاری توركمان و عه‌ره‌ب له هه‌مواری یاساكه‌دا جێگیركرا، ئه‌وه‌ش تایبه‌ته به وردبینی تۆماری ده‌نگده‌ران دوای به‌راوردی نێوان هه‌ردوو تۆماری كۆبۆنی خۆراك و باری شارستانی، تا ئه‌و ناوانه‌ی له هه‌ردوكیاندا وه‌ك یه‌ك نیه بسڕدرێنه‌وه، ئه‌وه‌ش له واده‌یه‌كدا له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2020 تێپه‌ڕنه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رێكاره‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستوریان ته‌واو كردووه له‌و رێكاره ببه‌خشرێن.
به‌شێكی تری ئه‌و ماده‌یه تایبه‌ت به هه‌ژماری ده‌نگه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به ده‌ست له‌و سندوقانه‌ی تانه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.
له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، مادده‌ی 35 تایبه‌ته به كه‌ركوك و له بڕگه‌یه‌كیدا باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه كراوه دوای هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك ئه‌نجومه‌ن میكانیزمێك دابنێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان.
له به‌شێكی تری هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردندا، ژماره‌ی كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه، بۆ پارێزگای كه‌ركوك 14 كورسی ئه‌نجومه‌ن دانراوه كه پێشتر 41 كورسی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س.
له‌و 14 كورسییه‌ی كه‌ركوك، یه‌ك كورسی كۆتایه بۆ پێكهاته‌ی كریستیان، سێ كورسیش بۆ ژنان دانراوه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێته 27 كورسی بۆ زیاتر له سێ ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س، كه سێ كورسی كۆتای كریستیان، ئێزیدی و شه‌به‌كه، له‌گه‌ڵ شه‌ش كورسی بۆ ژنان.
هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، یه‌كی 13 كورسی ئه‌نجومه‌نیان بۆ دیاریكراوه، كه ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر پارێزگایهكیان ده‌گاته زیاتر له ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س.
هه‌رچه‌نده پێشتر كورد داوایكرد له هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كورسی كۆتا بۆ كاكه‌یی دابنرێت له له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند نه‌كرا.
پێكهاته‌ی كاكه‌ییه‌كان، له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا كورسی كۆتایان نیه، جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هێشتا پێكنه‌هێنراوه.