به‌ر له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، هه‌وڵی كاكه‌ییه‌كان بۆ ئه‌وه‌بوو كورسییه‌كی كۆتا له‌په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستبهێنن، كاتێك له‌و هه‌وڵه بێ هیوا بون، كاریان بۆ ئه‌وه‌كرد له ئه‌نجومه‌نی داهاتوی پارێزگاكاندا داواكه‌یان جێی بكرێته‌وه، به‌ڵام له‌وه‌شدا جارێكی‌تر خواسته‌كه‌یان به‌دینه‌هات.
پێكهاته‌ی كاكه‌ییه‌كان، له ته‌واوی عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا كورسی كۆتایان نیه، جگه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه هێشتا پێكنه‌هێنراوه.
سه‌لام به‌هرام، كەسایەتی كاكه‌یی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "جارێكی‌تر كاكەیی فەرموشكرا، هه‌رچه‌ند دڵخوش بووین كە بۆ كاكەیی كوتا دابنرێت له‌رێی هه‌وڵی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا په‌سه‌ند نه‌كرا".
په‌رله‌مانی عیراق، 22ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد و بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت به كه‌ركوكه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له یاساكه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی كورسی كۆتا بۆ كاكه‌یی دابنرێت.
پێشتر و له مانگه‌كانی رابردودا، كاتێك گفتوگۆی هه‌مواری یاساكه كرا، به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له نێویاندا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی له فراكسیۆنه كوردییه‌كان، پێداگرییان كرد بۆ كورسی كۆتای كاكه‌یی له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا.
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌داخه‌وه كۆتای كاكه‌یی ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا له لیژنه‌ی یاسایی و چوار كه‌س ده‌نگیان پێدا (لیژنه‌كه زیاتر له 15 ئه‌ندامی هه‌یه)، هه‌وڵی زۆرمدا ده‌نگی بۆ كۆبكه‌مه‌وه و بكرێته ناو به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین".
له به‌شێكی هه‌مواری نوێی یاسای هه‌ڵبژاردندا، ژماره‌ی كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه، بۆ پارێزگای كه‌ركوك 14 كورسی ئه‌نجومه‌ن دانراوه كه پێشتر 41 كورسی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س.
له‌و 14 كورسییه‌ی كه‌ركوك، یه‌ك كورسی كۆتایه بۆ پێكهاته‌ی كریستیان، سێ كورسیش بۆ ژنان دانراوه.
ئه‌ڵماس فازڵ ده‌ڵێت بڕیاری په‌رله‌مانی عیراقه كه هیچ زیادكردنێك بۆ كورسییه‌كان نه‌كرێت ئه‌گه‌ر كۆتاش بێت، وتی "پێمانخۆش بوو كاكه‌یی كورسی كۆتای بۆ دابنرێت چونكه شایه‌نیانه له‌پای ئه‌و هه‌موو قوربانییانه‌ی داویانه".
عیراق فره پێكهاته‌ی ئاینیی و مه‌زهه‌بییه، جگه له سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه عه‌ره‌ب، كورد و توركمان، پێكهاته‌ی تری وه‌ك كریستیان، ئێزیدی، ئه‌رمه‌نی، شه‌به‌ك و كاكه‌یی تێیدا ده‌ژین.
دەستورى عیراق کە لە ساڵى 2005 په‌سه‌ندكرا، دانى بە چەند کەمە نەتەوە و ئاینیێکدا ناوه و بەپێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ئه‌و كه‌مینانه ده‌توانن به‌پێی سیستمى کۆتا نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانی عیراق هه‌بێت.
له خولی په‌رله‌مانی عیراقدا كاكه‌ییه‌كان هیچ نوێنه‌رێكیان نه‌بوو، هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام له نێو لیست و قه‌واره‌كاندا كاندید كرابون، به‌ڵام ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه.
سه‌لام به‌هرام ده‌ڵێت "لە هەموو خوله‌كانی هەڵبژاردندا وه‌ك كاكه‌یی كاندیدمان هه‌بووه بەلام بوینەتە قوربانی پارتی و یەكێتی، دڵنیاین گەر دەنگیش بهێنین كورسی وەرناگرین".
پێشتریش كاكه‌ییه‌كان هه‌وڵیاندا له‌نێو هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ئایاری 2018دا كورسی كۆتایان بۆ دابنرێت به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بون.
لەکۆى 329 کورسی پەرلەمانى عیراق، نۆ كورسی بۆ كهمایهتییهكان ته‌رخانكراون، کە پێنجیان بۆ كریستیانه‌كان، یه‌كی كورسییه‌ك بۆ سابئەی مەندائییەکان، ئێزیدییەکان، شەبەک و فەیلییەکان.
كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی كاكه‌یی له كه‌ركوك نیگه‌رانی پێكهاته‌كه‌ی ده‌ربڕی له پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانیان، به‌وپێیه‌ی هیچ پوستیكی سیاسی و ئیداری‌یان پێ‌نادرێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین ساڵه ئه‌وان قوربانی ده‌ده‌ن، به‌وته‌ی سه‌لام به‌هرام ئه‌وه‌ش "باجی كورد بون و كاكه‌یی بونمانه".
كاكه‌ییه‌كان هاوشانی كه‌مینه‌كانی تری وه‌ك توركمان، كریستیان، ئێزیدیی روبه‌ڕوی پێشێلكاریی و راوه‌دونان بونه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 بۆ كۆتایی 2017، هه‌ندێك له خێزانه‌كان هێشتا له ئاواره‌ییدا ده‌ژین.
كاكه‌یی؛ خاوه‌نی ئایینی تایبه‌ت به خۆیانن و چه‌ندین مه‌زارگه‌ی ئاینییان له پارێزگاكانی كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئاینه‌كه‌یان لە دەستورى عیراقدا بەفەرمى نەناسێنراوه.
كاکەییەکان لەچەندین ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان و عیراق بڵاوبونەتەوە، بە زۆرى لە پارێزگاى کەرکوک، قه‌زای هەڵەبجە له پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها قەزاى قەرەقوش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، له پارێزگای هه‌ولێر و له قه‌زای خانەقین و مەندەلى و جەلەولا له پارێزگای دیاله، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ژمارەیان لە سەرتاسەرى عیراق بە 100 هەزار کەس مهزندهدهكرێت.