سەرۆك هۆز و عەشیرەتەكانی قەزای داقوق، پەیامێك ئاراستەی سەرۆك كۆمار و حكومەتی ناوەندی دەكەن بۆ پاراستنی ژیانیان، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی چۆڵكردنی ناوچەكە دەكەن.
ئەو پەیامە دوای سەردانی وەفدێكی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران هات بۆ قەزای داقوق، ئەوەش دوابەدوای زنجیرەیەك هێرش و پەلاماری چەكداریی و ئاڵۆزی لەناوچەكە كە بەهۆیەوە لە ماوەی هەفتەیەكدا 13 كەس كوژران لە نێویاندا ژن و منداڵ.
جەمال شكور، ئەندامی پەرلەمانی عیراق و ئەندامی وەفدەكە بۆ داقوق، بە (كەركوك ناو)ی وت "بۆ پشتگیری خەڵكی ناوچەكە و گوێگرتن لە داواكارییەكانیان هاتوین، یاداشتێكیشمان داوەتەوە پەرلەمانی عیراق بۆ ئەوەی هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە بكرێت بۆ پاراستنی خەڵكەكەی".
یاداشتێكیشمان داوەتەوە پەرلەمانی عیراق بۆ ئەوەی هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەكە بكرێت
وه‌فده‌كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه له روداوه‌كانی داقوق و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست، وه‌ك شكور وتی "ئه‌گه‌رچی له رابردوشدا چه‌ندجارێک حکومه‌تی ئیتیحادیمان له‌خراپی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌که ئاگادارکردۆته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌نگه‌وه‌چوونیان وه‌ک پێویست نه‌بووه".
روداوه‌كانی داقوق، زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و له هه‌ڵكشاندایه به‌پێی ئاماری هێزه ئه‌منییه‌كان، له نێویاندا هێرشی چه‌كداریی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو، دوایین روداویش بۆردومانی گوندی تۆپزاوه‌ی كاكه‌یی نشین بوو.
زیاد کاکەیی، کەسایەتی قه‌زای داقوق و به‌شداربوی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی به‌غدا، ده‌ڵێت ته‌نیا گوندی تۆپزاوه هه‌بوو به ئارمی مابێت و جێی دڵخۆشی بێت، "دوای تۆببارانكردنی ئه‌و گونده‌ش كه‌وته مه‌ترسییه‌وه.
"ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار چاره‌سه‌رێكمان بۆ نه‌دۆزنه‌وه و هێزی زیاتر رەوانە نه‌كرێت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌هاوبه‌شی سنوره‌كه‌مان نه‌پارێزن ئه‌وا کاکەیی لەسنوری داقوق نامێنێت".
كاكهییەکان كه زۆرینه‌یان له گونده‌كانی داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك نیشته‌جێن)، له چه‌ند مانگی رابردوودا روبه‌ڕوی هێرشی چه‌كداری، كوشتن و رفاندن بونه‌وه.
عه‌زیز مه‌جید، نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌نێو ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی داقوقی كرد به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئاگاداری خراپی بارودۆخی ئەم ناوچانەین و هەوڵی جددی دەدین چارەسەری بنەڕەتی بدۆزینەوە".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له گه‌یاندنی هه‌موو په‌یامه‌كان به سه‌رۆك كۆمار و هه‌وڵیشده‌ده‌ن نوێنه‌رانی سنوره‌كه خۆیان سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.
هەوڵی جددی دەدین تا چارەسەری بنەڕەتی بۆ كێشه‌كانی ئه‌م سنوره بدۆزینەوە
پێشتر و له‌سه‌روبه‌ندی روداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردودا، راكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگاكه به تایبه‌ت سنوری قه‌زای داقوق بكات.
عیزه‌دین تاڵه‌بانی، سه‌رۆك هۆزی تاڵه‌بانی له قه‌زای داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌گەر چارەسەری بنەڕەتی بۆ بارودۆخی سنورەکە نەدوزرێتەوە ئه‌وا ته‌واوی گوندە کوردنیشینەکانی داقوق چۆڵدەکرێن" ئه‌وه‌شی وه‌ك په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد كرد.
قەزای داقوق، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.