كارگێڕێكی لقی كەركوكی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایدەگەیەنێت كە هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەن ناڕازین بە كاندیدكردنی تەیب جەبار بۆ پۆستی پارێزگار و وتی "باشترە بەر لەهەر كۆبونەوەیەك چارەسەری ئەو ناڕەزاییە بكرێت".
فەهمی فایەق، بە (كەركوك ناو)ی وت "شتێک هەیە لە پرسی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك كە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت، ئەوەش ئەوەیە هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەن لە لیستی برایەتی ناڕازین بە کاندیدکردنی تەیب جەبار وەک کاندیدی هەردولا بۆ پۆستی پارێزگار، چونکە لەکۆتاییدا ئەوان بڕیار دەدەن، ئەمەش پرسێکە یەکلانەبۆتەوە".
هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەن لە لیستی برایەتی ناڕازین بە کاندیدکردنی تەیب جەبار
"یەکێتیی و پارتی ئیعتیبار بۆ هەڵوێستی ئەو ئەندامانە دادەنێن و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایین بۆ گرێدانی کۆبونەوەی ئەنجومەن"، هەر بە وتەی فەهمی فایەق.
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، 11ی تهمموزی 2019 بڕیاریاندا به كاندیدكردنی تهیب جهبار بۆ پۆستی پارێزگاری كهركوك، وهك كاندیدی هاوبهشی لیستی برایهتی له ئەنجومهنی پارێزگا. بۆ ئەوەش بڕیاریاندا لەگەڵ عەرەب و توركمان گفتوگۆ بكەن و لیژنەیەكی هاوبەشیان پێكهێنا، بەڵام هێشتا ئاسۆی ئەو گفتوگۆیە و كۆبونەوەی ئەنجومەنیش دیار نییە بۆ هەڵبژاردنی تەیب جەبار بۆ پارێزگار.
فەهی فایەق وتی "وەكو پارتی لاریمان نییە لەوەی بچینە بەغدا بۆ کۆبونەوە، یان هەر شوێنێكی تر، هەولێر یان سلێمانی، بەڵام دەبێت سەرەتا عەرەب و تورکمان رازی بکەین تا کۆبونەوەکە سەربگرێت".
دەبێت سەرەتا عەرەب و تورکمان رازی بکەین
سەبارەت بە سستی كارەكانی لیژنە پێکهێنراوەکەی نێوان پارتیی و یەکێتی، ئەو وتی "هەندێک گلەیی لەسەر ئەندامانی ئەو لیژنەیە هەبوو هەندێک پێیاوابوو ئەندامی تێدایە خەڵکی کەرکوک نییە، بۆیە جاریکێتر چاو بەو لیژنەیە خشێنراوەتەوە و ژمارەیەک ئەندامی دەگۆڕدرێن و گۆڕانکاریی بەسەردا دێت".
ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا پارتی ئەندامەكانی نەگەڕاونەتەوە بۆ كەركوك و لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە هەولێر نیشتەجێن.
"گەڕانەوەمان دەكەوێتە سەر ئەنجامی گفتوگۆکان ئایا تاچەند هڵومەرجەکە لەبار دەبێت، بۆیە کاتێکی دیاریکراو نییە"، فەهی وایوت.