په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆژه‌بڕیارێك په‌سه‌ند كرد بۆ دیاریكردنی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له هێرشی داعش و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و پێكهاته‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئاب، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێی پرۆژه‌بڕیاری ناساندنی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان به ده‌ستی داعش، كه زیاتر له ساڵێكه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، دوای گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران، بڕیاره‌كه به كۆی ده‌نگی 87 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه‌دا په‌سه‌ند كرا.
له‌و بڕیاره‌دا جگه له دیاریكردنی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئه‌و پێكهاته‌یه، له چه‌ند به‌شێكیدا، قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوانی ئێزیدی جێگیركراوه، له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ندی به‌غدا له پرسی دۆكۆمێنتكردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه و هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێدی ئێزیدییه‌كان.
پێكهاتەی ئاینی ئێزیدی، هاوشانی كریستیانی، كاكەیی و توركمانەكان زۆرترین پێشێلكارییان بەرامبەر كرا لەلایەن داعشەوە و روبەڕوی كوشتنی بەكۆمەڵ بونەوە دوای دەستبەسەرداگرتنی شەنگال (بەدووری 120 لە خۆرئاوای موسڵ) لە 3ی ئابی 2014، كه لە 13ی تشرینی دووەمی 2015دا كۆنتڕۆڵكرایەوە.
دوو هه‌زار و 908 رفێنراوی ئێزیدی كە 323یان لە رەگەزی مێن هێشتا رزگارنەكراون و چارەنوسیان نادیارە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێنج ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و رفاندنی شەش هەزار و 417 كەس لەو پێكهاتە ئاینییە.
حسێن قائیدی، لێپرسراوی نوسینگه‌ی رفێنراوانی ئێزیدی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە (كەركوك ناو)ی وت "لەسەرەتای كردنەوەی ئەم نوسینگەیەوە سێ هەزار و 509 رفێنراوی ئێزیدی رزگاركراون و دوو هەزار و 908 رفێنراوی تر چارەنوسیان نادیارە".
لە یەكەم رۆژی هێرشی داعش بۆ سەر ئێزیدییەكان هەزار و 293 كەس لەو پێكهاتەیە كوژران، ئەوەش هەر بەپێی ئاماری ئەو نوسینگەیەی حكومەتی هەرێم. هەروەها 68 مەزارگەی ئەو پێكهاتەیەی تەقاندەوە و خاپور كرد.