نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تری، له نه‌ینه‌وا گه‌یشتۆته سه‌دا 50 و له كه‌ركوك سه‌دا 64ی تێپه‌ڕاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریداوه، واده‌ی پرۆسه‌كه له‌و دوو پارێزگایه بۆ دوو مانگی تر درێژبكاته‌وه.
كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، جگه له په‌نجه‌مۆر، وێنه‌ی هاوڵاتیانی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ته‌نیا به‌و كارته خه‌ڵك ده‌توانێت به‌شداری بكات.
فه‌رحان كیكی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی نه‌ینه‌وای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت نوێكردنه‌وه و ده‌رهێنانی ئه‌و كارته له سنوری ئه‌واندا گه‌یشتۆته سه‌دا 50 و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "16 تیمی گه‌ڕۆك له هه‌ردوو به‌ری موسڵ به رۆژ و شه‌و كارده‌كه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو له پلانیاندایه بگه‌نه هه‌موو ماڵ و شوێنێكی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له نێویاندا كه‌مپی ئاواره‌كان، تا هه‌مو هاوڵاتییه‌ك به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماره‌كه‌ی مافی ده‌نگدانی بۆ بڕه‌خسێت.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێته 27 كورسی بۆ زیاتر له سێ ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س، كه سێ كورسی كۆتای كریستیان، ئێزیدی و شه‌به‌كه، له‌گه‌ڵ شه‌ش كورسی بۆ ژنان، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ریاز به‌دران، وته‌بێژ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند بڕیاریانداوه به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك.
پێشتر و له جاری یه‌كه‌مدا، واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار تا 11ی ئاب درێژكرایه‌وه و له ئێستاشدا، تا 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ وه‌ك دوامۆڵه‌ت دیاریكراوه تا خه‌ڵك ببنه خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تری.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئۆفیسی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له‌و پارێزگایه‌دا گه‌یشتۆته سه‌روو سه‌دا 64، ئه‌وه‌ش له كۆی زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك 14 كورسی ئه‌نجومه‌نی بۆ دانراوه كه پێشتر 41 كورسی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ده‌گاته زیاتر له ملیۆنێك و 600 هه‌زار كه‌س، له‌و 14 كورسییه یه‌ك كورسی كۆتایه بۆ پێكهاته‌ی كریستیان، سێ كورسیش بۆ ژنانن.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.