له پارێزگای نه‌ینه‌واوه، رۆژانه نزیكه‌ی 10 خێزان ماڵه‌كانی خۆیان جێده‌ھێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپ، ئه‌و ژماره‌یه‌ش دوو هێنده له پێشوو زیاتره، كه به‌وته‌ی لێپرسراوان په‌یوه‌ندی هه‌یه به نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و روداوه جیاوازه‌كانه‌وه.
كه‌مپی ئاواره‌كانی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا، چه‌ندین ساڵه جمه‌ی دێت له خه‌ڵك و به‌رده‌وامیش خێزانی نوێی بۆ زیادده‌بێت، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی دوو ساڵه ناوچه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.
ره‌شید ده‌روێش، لێپرسراوی گشتی کەمپەکانی حەسەن شام و خازر بە (کەرکوک ناو)ی وت "پێش روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نه‌ینه‌وا رۆژانه چوار بۆ پێنج خێزان له زێدی خۆیانه‌وه دوباره ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی سنوری هه‌ولێر ده‌بونه‌وه به‌ڵام له رۆژانی رابردودا رێژه‌كه بۆ 10 خێزان له یه‌ك رۆژدا به‌رزبۆته‌وه".
شاری موسڵ و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا، هێشتا رۆژانه روداوی جیاوازی ئه‌منییان تێدا تۆمارده‌كرێت سه‌رباری نه‌مانی داعش، جگه له ناكۆكییه سیاسییه‌كان، به تایبه‌ت له دۆسیه‌ی ئه‌منی سنوره‌كه‌دا كه هه‌فته‌ی رابردو خۆپیشاندان و ئاڵۆزی به‌دوای خۆیدا هێنا.
لێپرسراوه‌كه‌ی كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌ن شام و خازر ده‌ڵێت دوباره ئاوارهبونهوهی خه‌ڵك له‌كاتێكدایه، رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان زۆر كه‌مبۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له رۆژێكدا یه‌ك تا دوو خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
"هۆكاری ئاواره‌بونه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دۆخی ناله‌باری ناوچه‌كانیان و ئه‌و ڕوداوانه‌ی هه‌یه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك داناوه" به‌وته‌ی ده‌روێش.
كه‌مپه‌كانی خازر، حه‌سن شام یه‌ك و دوو ده‌كه‌ونه سنوری كارگێڕی پارێزگای هه‌ولێر، زیاتر له چوار هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه كه خه‌ڵكی موسڵ، ئه‌نبار، به‌عاج، ته‌له‌عفه‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ن.
ره‌شید ده‌روێش باسی له‌وه‌كرد هه‌ر خێزانێك بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان پێداویستی سه‌ره‌تایی له شوێن و خێوه‌تی بۆ دابینده‌كه‌ن، له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی هاوكارییهكانیشهوه وتی "له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه دابه‌شه‌كردنی هاوكاری له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه زۆر كه‌مبۆته‌وه به‌ڵام وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران مانگانه كۆمه‌ڵێك مادده‌ی خۆراكی ده‌داته ئاواره‌كان".
پێشتریش ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوباره ئاواره ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌مپ، زیاتره له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زیدی خۆیان.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، له ساڵی 2018دا 28 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان بونه‌ته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ش خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا بون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زیاتر له ملیۆنێك ئاواره له سنوری هه‌رێمی كوردستاندا ماون و به‌شێكیان له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.