وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، هه‌زاران كه‌س وه‌ك مامۆستا و له چه‌ندین بواری تری په‌روه‌رده‌ییدا بۆ كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی و بۆ هه‌ر چوار به‌شی خوێندنی عه‌ره‌بی، كوردی، توركمانی و سریانی.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی زیاتر له دوو هه‌زار و 800 كه‌س له‌سه‌ر میلاكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.
عومەر قادر، جێگری بەڕێوه‌بەری گشتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوک بە (کەرکوک ناو)ی وت "وەزارەتی پەروەردە بڕیاریداوە بە دامەزراندی ۲٨۰۰ کەس بۆ پەروەردەی کەرکوک، کە چەندین بواری پسپۆڕی و جیاواز لە خۆ دەگرێت، لەوانەش مامۆستا، ژمێریار، کارگوزار و فەرمانبەر".
به‌وته‌ی ناوبراو، بڕیاره واده‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ستپێبكات، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه.
هه‌وڵده‌درێت سه‌دا 50ی دامه‌زراندنه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌بێت كه ساڵانێكه وه‌ك وانه‌بێژ له خوێندنگه‌كاندا وانه ده‌ڵێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، كه‌سوكاری شه‌هیدان و پسپۆڕییه پێویسته‌كان، وه‌ك بنه‌ما له پرۆسه‌كه پشتی پێببه‌سترێت و دواتر ساڵی ده‌رچون له‌به‌رچاو بگیرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ده‌ڵێت تائێستا میکانزمی دامەزراندنەکە ڕوون نییە، "چونکە بەشێک لە پەرلەمانتاران داوتیانکردووە ڕێژەی سه‌دا 32 بۆ هەر نەتەوەیەک دیاریبكرێت، بەشێکی تریش ده‌یانه‌وێت ته‌نیا دەرچوانی ساڵی 2016 بگرێته‌وه".
له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی به‌شێك له دامه‌زراندنه‌كه بۆ قه‌زای حه‌ویجه، كه زیانلێكه‌وتوی شه‌ڕی داعش بووه، عومه‌ر قادر رونیكرده‌وه كه ته‌نیا ده‌نگۆیه و ئه‌و داواكارییه نه‌بۆته بڕیار.
له ساڵی 2013وه، په‌روه‌رده‌ی گشتی كه‌ركوك ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگاكانی دانه‌مه‌زراندووه، له ئێستاشدا هه‌زاران چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندنی كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی.
شێرزاد ره‌شید كاكه، به‌رێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركوك ره‌تیكرده‌وه دامه‌زراندن به‌پێی خوێندنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك دیاریكرابێت و بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی "دامه‌زراندنه‌كه كوردی، عه‌ره‌بی، توركمانی و سریانی ده‌گرێته‌وه، له هه‌موو قه‌زا و ناحیهیهكیشهوه ده‌رچوان ده‌توانن فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی پڕبكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه كه دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم و هه‌ڵبژاردنی ناوی دامه‌زراوان، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كاندا هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی پسپۆڕی و به‌شه‌كان، به‌سه‌ر خوێندنی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی و سریانیدا دابه‌شده‌كرێن.
به‌پێی رێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، هه‌ر كه‌سێك وه‌ك مامۆستا داده‌مه‌زرێت پێویسته سه‌ره‌تا بۆ چه‌ند ساڵێك له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونی، له قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاردا ده‌وام بكه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار وانه‌بێژ له كه‌ركوك، له هه‌موو به‌شه‌كانی خوێندن، چه‌ندجارێك گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوایانكرد، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێندرێن.
پێشتریش چه‌ند وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له نێویاندا ته‌ندروستی له دوایین رۆژه‌كانی ساڵی 2018دا بڕیاریدا به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن بۆ چه‌ند كه‌رتێكی دیاریكراو بۆ هه‌موو پارێزگاكان، له‌وه‌شدا بڕیاردرا 130 كه‌س له ده‌رچونی زانكۆ و په‌یمانگاكانی كه‌ركوك داده‌مه‌زرێندرێن.
له پارێزگای كه‌ركوك، چه‌ندین توێژی جیاواز له رابردودا به خۆپیشاندان و گردبونه‌وه داوای دامه‌زراندنیان كردوه، له نێویاندا گه‌نجانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان بۆ بونه پۆلیس، پاسه‌وانانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان و ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری سوته‌مه‌نی و وزه.