له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا له پارێزگای كه‌ركوك، زیاتر له 54 هه‌زار خێزان چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140یان وه‌رگرتووه له راگوێزراوان و عه‌ره‌بی هاورده، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق.
به‌پێی ئه‌و ئاماره كه (كه‌ركوك ناو) له نوسینگه‌ی كه‌ركوكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 وه‌ریگرتووه، له 1ی ته‌مموزی 2007 تا 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017، فۆڕمی قه‌ره‌بوی ئه‌و مادده‌یه به‌سه‌ر 130 هه‌زار خێزانی راگوێزراو و زیاتر له 30 هه‌زار عه‌ره‌بی هاورده‌دا دابه‌شكراوه.
له‌و ژماره‌یه‌ی فۆڕمیان وه‌رگرتووه، 120 هه‌زار و 320 خێزان مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو كردووه و گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ 28 هه‌زار و 384 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده.
له‌و 10 ساڵه‌دا چه‌كی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 به‌سه‌ر 40 هه‌زار و 576 خێزانی راگوێزراوی كه‌ركوكدا دابه‌شكراوه، 13 هه‌زار و 427 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده‌ش قه‌ره‌بویان وه‌رگرتووه.
به‌پێی رێكاره‌كانی تایبه‌ت به مادده‌ی 140، هه‌ر خێزانێكی راگوێزراو له كه‌ركوك بۆ ناوچه‌كانی تر كه زۆرینه كوردن، به 10 ملیۆن دینار و پارچه‌یه‌ك زه‌وی نیشته‌جێبون قه‌ره‌بووكرانه‌وه، هه‌ر خێزانێكی عه‌ره‌بی هاورده‌ش به 20 ملیۆن دینار قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه.
قه‌ره‌بوی هاوڵاتیان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراقه بۆ قۆناغی گواستنەوه، كه بنه‌مای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـه و تایبەتە بەلابردنی ئەو ستەمەی رژێمی پێشوو (بەر لە ساڵی ٢٠٠٣) کردوویەتی بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی چەند پارێزگایەك بەتایبەت کەرکوک بەڕاگواستنی دانیشتوانەکەی و نیشتەجێکردنی خەڵکی ناوچەکانی دیکە لەشوێنیان.
چارەسەری ئەو کێشانە بەگەڕاندنەوەی خەڵکی ڕ‌اگوێزراو بۆ ناوچە راستەقینەکانی خۆیان دیاریکراوە، لەگەڵ ڕاستکردنەوەی باری نەتەوەیی لەو ناوچانە بەپێدانی مافی هەڵبژاردنی ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بێ هیچ فشارێک.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستور، له‌و 10 ساڵه‌دا؛ مامه‌ڵه‌ی زیاتر له 60 هه‌زار خێزانی راگوێزراو و پێنج هه‌زار خێزانی هاورده ماوه‌ن ته‌واو بكرێن.
لیژنەیەکی دەستوری جێبەجێکردنی ماددەی 140 له ساڵی 2006دا پێکهێنرا، کاری ئەو لیژنەیە گەڕاندنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانە بوو کە لەسەردەمی رژێمی پێشوو (١٩٦٨-٢٠٠٣) لەشوێنەکانی خۆیان راگوێزران و زەرەرمەندبوون یان ئەوانەی لەشوێنی راگوێزراوەکان نیشتەجێکران.
ئەو لیژنەیە کە ئەندام و سەرۆکەکەی لەپێکهاتەکانی عێراق پێکهاتبوو، لەچەندین پارێزگا نوسینگەی تایبەتی کردەوە، له چه‌ند ساڵی رابردودا بودجه‌كه‌ی راگیرا‌و ئه‌مساڵ بۆی خه‌رجكرایه‌وه.
به‌پێی ده‌ستوری عیراق کە لەسەرەتای ساڵی 2005دا زۆرینەی دەنگدەرانی عیراق بەبەڵێ پەسەندیان کردووە، پێویستە چارەنووسی ناوچەكانی جێناکۆک دوای هەر سێ قۆناغی ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و دواتر ڕاپرسی بڕیاریان لەبارەوە بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی مادده‌ی 140 كه وادەی جێبەجێکردنەکەی تا کۆتایی ساڵی 2007 دیاریکراوە له ده‌ستوردا.
ئەو ماددە دەستوورییە، پشتی بەستووە بەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ماددەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە، کە لەمانگی 3ی ساڵی 2004دا دەرکراوە و لەسێ بڕگەی سەرەکی پێکدێت.