وه‌فدی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له دوایین ساته‌كاندا سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ شاری كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌وه‌ش دوای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان.
بڕیاربوو دوێنێ دووشه‌ممه 26ی ئاب، وه‌فدێك له ئه‌ندام و سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بچنه كه‌ركوك، بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌و پارێزگایه و ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه كوردییه‌كانیش بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه نه‌كرا.
محەمەد جەلیل، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت "هه‌فته‌یه‌ك ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كرا، كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ستپێشخه‌ری كرد تا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانیش به‌شداری بكه‌ن، وه‌ها بڕیارێك هه‌بوو له نێو حزبه‌كاندا بۆ چارهسیر بارودۆخی شاره‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كاندا كۆببنه‌وه".
"تا كاتژمێر 1:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ پەیوەندیمان به سەرۆك فراكسیۆنەكانەوە كرد و وتیان بەشداردەبین، بەڵام لە كۆتا خولەكی نزیك لە كۆبونەوەكە بڕیاریاندا بەشداری كۆبونەوەكە نەبن و وتیان لەداهاتوودا بەشداری كۆبونەوەیەكی تر دەبین، ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی لای خۆیانه".
كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان، به‌بێ فراكسیۆنه‌كان به‌رێوه‌چوو، له‌باره‌ی بارودۆخی پارێزگاكه‌وه هۆشدارییان دا، ئه‌گه‌ر به‌زویی به‌ده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه نه‌چن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی (كه‌ركوك ناو) له به‌شداربویه‌كی كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتون، سه‌ره‌تا یه‌كێتیی وه‌ك یه‌كه‌م لایه‌ن په‌شیمانبۆته‌وه له به‌شداری فراكسیۆنه‌كان و سه‌ردانه‌كه‌ی كه‌ركوك، به‌دوای ئه‌وانیشدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كشاوه‌ته‌وه، بۆیه فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ش سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ئاماده‌نه‌بون ته‌نیا به وه‌فدێكی كه‌مه‌وه بچنه كه‌ركوك.
له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆ كه‌ركوك، ده‌نگۆی رێگریكردنیان بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشتر له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك قسه‌یكردووه، تا ره‌زامه‌ندی سه‌ردانه‌كه وه‌ربگرێت و لایه‌نی ئه‌منیش هیچ لارییه‌كیان نه‌بووه.
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه به ته‌واوی كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منیه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه به‌رنامه‌ی سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كان به ده‌ستپێشخه‌ری حزبه‌كه‌ی بووه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه "فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پاساوی بونی کۆبوونەوەی (زەرور) خۆیان، ئامادەنەبوون بێن لەگەڵمان ! ئیتر پاساوەکەیان هەرچی بوبێت ! بایی ئەوە نەبوو ئەو سەردانە گرنگە هەڵبوەشێتەوە!".
به‌وته‌ی عه‌بدولستار، "فراکسیۆنی پارتی و هاوپەیمانەکانی هەر لە سەرەتاوە ڕەتیانکردەوە بەشداری لەو شاندەدا بکەن بە بیانوی ئەوەی کە (کەرکوک داگیرکراوە)!"، به‌ڵام فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکگرتوو و شیوعی ئامادەبوون بۆ ئەو سەردانە.
له دوای روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017، فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نیا تا سنوری قه‌ره‌هه‌نجیر رۆیشتون و نه‌چونه‌ته نێو شاری كه‌ركوكه‌وه.