سێ كه‌س له خانه‌قین كوژراون و چوار كه‌سی تر برینداربون، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا و به‌هۆی روداوه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له نێویاندا ده‌ستڕێژی گولـله و ته‌قینه‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له حه‌وت رۆژدا له سنوری قه‌زای خانه‌قین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، چه‌ندین روداوی ته‌قه‌كردن، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو و هێرشی چه‌كداری تۆماركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە فەوجی دووی لیوای مغاویر بە (کەرکوک ناو) ی وت "كاتژمێر 10:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، 26ی ئاب، دەستڕێژی گولـله لە خاڵێکی سەربازی سوپای عیراق کراوە لە گوندی شیرک لە باکوری ڕۆژئاوای خانەقین، به‌هۆیه‌وه دوو سەرباز کوژراون".
یه‌كشه‌ممه 25ی ئابیش له كه‌ناری روباری ئه‌ڵوه‌ن، تەرمی ھاوڵاتییەک دۆزرایەوە كه ئاسەواری فیشەک بە جەستەیه‌وه بوو، تائێستاش لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه و ورده‌كاری زیاتر ئاشكرانه‌كراون، به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان.
هه‌مان شه‌و له سنوری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له قه‌زای خانه‌قین، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیدا ته‌قییه‌وه.
سەیف ستار، ئەنجومەنی گوندی ئیسڵاح لە جەلەولا بە (کەرکوک ناو)ی وت "لە ئەمجامی ھێرشێکی داعش بۆ سەر گوندی ئیسلاح و تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی سەربازی سەربازێک بریندار بوو"، به‌وته‌ی ستار ئه‌و خاڵه سەربازییە نوێیه و بۆ رێگری له جموجۆڵی داعش دروستكراوه.
هه‌ر به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له رێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له نزیك پردی حه‌لوان له نێوان خانه‌قین و جه‌له‌ولا، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكردۆته سه‌ر خالێكی سه‌ربازی سوقا و به‌هۆیه‌وه، سێ سه‌رباز برینداربون.
له هه‌فته‌كانی رابردودا، ده‌یان روداو له هێرشی چه‌كداریی و بۆردومان و ته‌قینه‌وه له سنوری خانه‌قین رویاندا، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كان هات له پارێزگای دیاله.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.