تیمی نیشتمانی به‌غدا، كاره‌كانیان راگرتووه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگالدا و و ناوچه‌كه‌یان به‌جهێشتووه، ئه‌وه‌ش به چه‌ند هۆكارێك و تائێستا دیارنییه كه‌ی ده‌ست به‌و پرۆسه‌یه ده‌كرێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه، تیمه‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كاره‌كانیان راگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین گۆڕی سه‌رده‌می داعشیان له گوندی كۆجۆی ئه‌و قه‌زایه هه‌ڵدایه‌وه و روفاته‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه.
رائید فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له تیمی نیشتیمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزه‌وه كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له گۆندی كوجۆ ڕاگیراوه و هه‌موو ئه‌ندامانی تیمی نیشتیمانی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌غدا، نازانین كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و دووباره دهستبهكاردهبنهوه".
هۆكاری راگرتنی كاره‌كانی ئه‌و تیمه بۆ دوو هۆكار ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه؛ "یه‌كه‌میان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر روداوێكی ئه‌منی و شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان هێزه‌كانی شنگال و شانه نوستوه‌كانی داعش رویدا، دووه‌میش به‌رزبونه‌وه‌ی زۆری پله‌كانی گه‌رمایه" به‌وته‌ی رائید فه‌لاح.
له نیسانی ئه‌مساڵدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرایه‌وه له شوێنی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، كه ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت و تیمه‌كان كاره‌كانیان راده‌گرن.
رائید فه‌لاح ده‌ڵێت به‌رله‌وه‌ی تیمه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا، به‌ڵێنیانداوه دواتر په‌یوه‌ندی به شنگاله‌وه بكه‌ن و واده‌یه‌ك دیاریبكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامیان نیه و هۆكاری دهستبهكاربونهوهیان دیارنییه.
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه، زیاتر له 200 روفات ده‌رهێنراون له 16 گۆڕی سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش له قه‌زاكه‌دا و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون، بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، تا راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له تیمی نیشتیمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان باسی له‌وه‌كرد جگه له گۆڕه‌كانی كۆجۆ، له گوندی سه‌باحی گۆڕێكی تر هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و له هه‌موو گۆڕهكانیشدا، 111 پاره ئێسك دۆزراوه‌ته‌وه و به‌جیا له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا بۆ پشكنین ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون.
"به‌بڕاوی ئێمه كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان له سه‌نته‌ری شنگال و ده‌وروبه‌ری قورس‌تر ده‌بێت، چونكه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه و ده‌بێت په‌له بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نزیك ده‌بینه‌وه له وه‌رزی زستان و بارانبارین كه كاره‌كه زیاتر قورس ده‌كات" رائید فه‌لاح حه‌سه‌ن واده‌ڵێت.
له گوندی كۆجۆی شنگال، ده‌ستكراوه به دروستكردنی گۆڕستانی گه‌وره بۆ زیاتر له 300 قوربانی ده‌ستی داعش و دوای پشكنین و گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاته‌كان، له‌و گۆڕستانه‌دا به‌خاكده‌سپێردرێن، له قۆناغه‌كانی داهاتوشدا گۆڕستانێكی تر له خۆرهه‌ڵاتی قه‌زاكه بنیاتده‌نرێت.
رائید فه‌لاح ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێشتا دوو گۆڕی تر له كۆجۆ ماون هه‌ڵبدرێته‌وه، هه‌ركات ئه‌و سنوره ته‌واو بوو، كاركردن له گۆڕه‌كانی تردا ده‌ستپێده‌كات؛ وتی "كه‌سوكاری قوربانیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه هه‌وڵه‌كانی ئێمه به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان تا به زوویی كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه".
داعش له 3ی ئابی 2014دا، هێرشیكرده سه‌ر شنگال و له 15ی ئاب كۆمه‌ڵكوژی له گوندی كۆجۆی ئێزیدینشین ئه‌نجامدا؛ به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی داعش كوژراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له سنوری قه‌زای شنگال، 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوهكانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.