له گوندی كۆجۆی شنگال، دروستكردنی گۆڕستانی قوربانیان دهستیپێكردو بڕیاره دوای پشكنینی روفاته‌كان، له رێوره‌سمێكدا له 300 گۆڕدا بهخاكبسپێردرێنهوه.
دروستكردنی ئه‌و گۆڕستانه له كۆجۆ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ی ئاب كاره‌كانی ده‌ستیپێكرد به هه‌ماهه‌نگی خه‌ڵكی سنوره‌كه له‌گه‌ڵ رێكخراوی كۆجۆ بۆ گه‌شه‌پێدان و تیمی نیشتمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.
داود موراد خه‌تاری، لێپرسراوی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له جڤاتی كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو )ی وت "ئه‌و گۆڕستانه زیاتر له 300 گۆڕ له خۆده‌گرێت بۆ قوربانیانی كۆجۆ، ئه‌وه‌ش دوای ته‌واوبونی پرۆسه‌ی پشكنینی ئه‌و روفاتانه‌ی له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌رهێنراون".
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه، زیاتر له 200 روفات ده‌رهێنراون له 16 گۆڕی سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش له قه‌زاكه‌دا و ته‌رمه‌كانیش ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون، بۆ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، تا راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه.
"له‌به‌رنامه‌ماندا بوو رۆژی 15ی ئاب كه ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و گونجه ته‌رمه‌كان بهخاكبسپێردرینهوه به‌ڵام ئه‌وكات پشكنینه‌كان ته‌واو نابن".
خه‌تاری وتیشی ته‌واوبونی پشكنینه‌كان ده‌كه‌وێته مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، هه‌ر ئه‌وكات روفاته‌كان له‌و گۆڕستانه‌دا بهخاكدهسپێردرێنهوه.
جگه له كۆجۆ، بڕیاره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندی قه‌زای شنگال، گۆڕستانێكی تری گه‌وره دروستبكرێت بۆ له خۆگرتنی ته‌واوی قوربانیانی ئێزیدی ده‌ستی داعش.
رائید فه‌لاح حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له تیمی نیشتیمانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له چوار مانگدا 16 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له كۆجۆ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه كه 235 روفاتی تێدابووه و ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون".
كاری تیمه‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان، به‌وته‌ی فه‌لاح حه‌سه‌ن راگیراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه و بڕیاره له ئه‌یلولدا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
داعش له 3ی ئابی 2014دا، هێرشیكرده سه‌ر شنگال و له 15ی ئاب كۆمه‌ڵكوژی له گوندی كۆجۆی ئێزیدینشین ئه‌نجامدا؛ به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی داعش كوژراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له سنوری قه‌زای شنگال، 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوهكانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.