هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا، له مانگی رابردوودا گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ته‌مموزی ئه‌مساڵ زیادیكردووه.
ئه‌و ئاماره له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقدا هات، ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ ئابی 2019 و له‌و مانگه‌دا، گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 112 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به داهاتی زیاتر له شه‌ش ملیار دۆلار.
عاسم جیهاد، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونیكردۆته‌وه مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 253 هه‌زار و 665 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان كراوه له توركیا، كه رۆژانه ده‌كاته 105 هه‌زار به‌رمیل.
نه‌وتی خاوی عیراق له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 56.770 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له ته‌واوی مانگی ته‌مموزی رابردوودا، سێ ملیۆن و 119 هه‌زار و 578 به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا، كه هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له 60 دۆلار فرۆشرابوو.
پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پلانێكی ئاشكراكرد تا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه.
له ته‌مموزی 2017وه تا مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عیراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووه‌وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی رابردودا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 به‌رمیل نه‌وت.