كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، داوا له ئاواره و فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ركوك ده‌كات، دوایین ده‌رفه‌ت بقۆزنه‌وه و سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار بكه‌ن، تا ببنه خاوه‌نی كارتی بایۆمه‌تری و به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن.
كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان، جگه له په‌نجه‌مۆر، وێنه‌ی هاوڵاتیانی ده‌نگده‌ری له‌سه‌ر هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ته‌نیا به‌و كارته خه‌ڵك ده‌توانێت به‌شداری بكات.
ریاز به‌دران، وته‌بێژ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پێویسته ده‌نگده‌رانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك ئه‌و ده‌رفه‌ته‌كه بقۆزنه‌وه كه كۆمسیۆن دایناوه تا تۆماره‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه و كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرن.
پێشتر و له جاری یه‌كه‌مدا، واده‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار تا 11ی ئاب درێژكرایه‌وه و له ئێستاشدا، تا 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ وه‌ك دوامۆڵه‌ت دیاریكراوه ته‌نیا بۆ ده‌نگده‌ران و ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك، بۆ ئه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری به‌ده‌ستبهێنن.
ریاز به‌دران به‌پێویستی ده‌زانێت داموده‌زگا حكومییه‌كان، له نێویاندا ئیداره‌ی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا فه‌رمانبه‌ران ناچاربكه‌ن تا تۆماره‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه و كارتی بایۆمه‌تری ده‌ربكه‌ن.
پێشتریش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانی پابه‌ند كرد به ده‌ركردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌وڵه‌كانیشی چڕكردۆته‌وه بۆ تۆماركردنی ناوی ته‌واوی ئاواره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش له 14 كه‌مپدا نوسینگه‌ی كردۆته‌وه، جگه له چه‌ندین تیمی گه‌ڕۆك.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامده‌درێت.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە.