ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، جارێكی‌تر شكستی هێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ته‌نیا تاوتوێی لابردنی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك بدات له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌ك دۆسیه‌ی پارێزگار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئه‌یلول، بڕیاربوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبێته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری كۆكركردنهوهی پاره‌ی پاككردنه‌وه له خه‌ڵك، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابه‌وه كۆبونه‌وه نه‌كراو و دواخرا.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی برایه‌تی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامانه‌وه سه‌رۆكی به ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌ن دانیشتنه‌كه‌ی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخستووه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی به ته‌مه‌ن و كاتی ئه‌نجومه‌ن له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كه ئاماده بووه، به‌ڵام ته‌نیا 17 ئه‌ندام چونه‌ته نێو هۆڵه‌كه‌وه له كۆی 41 ئه‌ندام، بۆیه نه‌توانراوه دانیشتنه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
له چه‌ند رۆژی رابردودا 14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن، له نوسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن داوایانكرد، له نزیكترین كاتدا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن رێكبخرێت، بۆ تاوتوێی لابردنی پاره‌ی خۆڵ و خاشاك له‌سه‌ر خه‌ڵك.
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، مانگانه و له‌گه‌ڵ پاره‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیدا، له‌رێی مۆلیده‌كانه‌وه هه‌ر خێزانێك سێ هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گرێت به‌ناوی پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكه‌وه.
دانیشتنه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پەكیكەوتووە، به‌هۆی بایكۆتی پارتیه‌وه، تائێستاش چه‌ندین هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه شكستیهێناوه، كه دوو ساڵه ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌نجومه‌نه‌وه پارێزگاری نوی بۆ كه‌ركوك دابنێت.