ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، نه‌یتوانی بڕیارێكی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پاره له خه‌ڵك وه‌ربگرێته‌وه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌نه‌بونی ئه‌ندامانه‌وه بۆ كۆبونه‌وه.
14 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هه‌فته‌ی رابردو له نوسراوێكدا داوایانكرد كۆببنه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری وه‌رگرتنی پاره‌ی پاككردنه‌وه له خه‌ڵك بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی ئه‌یلول كۆبونه‌وه‌كه شكستی هێنا، به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابه‌وه.
نه‌جات حوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له كوتله‌ی توركمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "پێشتر ئه‌و بڕیاره ده‌ركرا كاتێك كه‌ركوك بودجه‌ی نه‌بوو .. ئێستا 450 ملیار دینار هه‌یه با ئیداره‌ی كه‌ركوك 10ی ملیاری ته‌رخانبكات بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك".
ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، به‌پێی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، مانگانه و له‌گه‌ڵ پاره‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیدا، له‌رێی خاوه‌ن مۆلیده‌كانه‌وه هه‌ر خێزانێك سێ هه‌زار دیناری لێوه‌رده‌گرێت به‌ناوی پاككردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكه‌وه.
"هەندێك ئەندامی ئەنجومەن بەر لە مانگێك دەكهوتنە دوای ئەم و ئەو بۆ وەرگرتنی پرۆژە، بەڵام ئەمرۆ نەهاتنە كۆبونەوەكە و وتیان ئێمە لەگەڵ ئەوەین هاوڵاتی پارەی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك بدات" به‌وته‌ی نه‌جات حوسێن.
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دواخراوه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌گه‌ر نیساب ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وكات وه‌ك نه‌جات حوسێن باسیكرد له‌رێی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆوه بڕیاری وه‌رگرتنی پاره له خه‌ڵك هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، جگه له جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن و كاتی ئه‌نجومه‌ن، ته‌نیا 17 ئه‌ندام ئاماده‌بون له كۆی 41 ئه‌ندام.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له لیستی برایه‌تی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كۆده‌كرایه‌وه دەدرا بە شارەوانی كەركوك و ئەو تیمانەی هەڵدەسن بە پاككردنەوەی كەركوك، ئەوان چۆنیان كار كردوە بەداخەوە لە دوری چاودێری ئەنجومەن بووه و جێگای ره‌زامه‌ندی نه‌بووه".
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكه ده‌گاته 450 ملیار دینار، جگه له 51 ملیار دیناری پاره‌ی پترۆدۆلار، ئه‌وه‌ش به‌پێی پلانێكی داڕێژراو بڕیاره له نزیكه‌ی 430 پرۆژه‌دا خه‌رجبكرێت و به‌شێكی بۆ شاره‌وانی خه‌رجكراوه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری رونیكرده‌وه "حكومەتی عیراقی بودجەی باشی بۆ شاری كەركوك لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی دابینكردوە و ئێستا ناكرێت ئەو بڕە پارەیە بكرێتە ئەستۆی هاوڵاتیان"، وتیشی "ئەنحومەن نەیتوانی بڕیارێكی كۆنی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە".
هه‌روه‌ها وتی "ئەو كەسانەی پێشتر واژۆیان كردبوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە ئەمڕۆ حەوت كەسیان ئامادە نەبوون".
دانیشتنه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پەكیكەوتووە، به‌هۆی بایكۆتی پارتیه‌وه، تائێستاش چه‌ندین هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه شكستیهێناوه، كه دوو ساڵه ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌نجومه‌نه‌وه پارێزگاری نوی بۆ كه‌ركوك دابنێت.