دوو ئه‌فسه‌ری سوپای عیراق گیانیان له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی خانوویه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له شنگال، ئه‌وه‌ش كاتێك سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كانی سه‌رده‌می داعش بوون.
رووداكه به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئه‌یلول بوو، له خانویه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی گرزهركی قه‌زای شنگال، مینه چێنراوه‌كان به تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی سوپای عیراقی‌دا ته‌قینه‌وه.
تیرێژ شنگال، فه‌رمانده له یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، كه هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپادا سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینهكانن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی كۆماڵگەی نیشته‌جێبونی گرزەرەك بوین، مینێكی چه‌ته‌كانی داعش ته‌قییه‌وه و دوو لێپرسراوی سوپای عیراق گیانیان له‌ده‌ستداو پاسهوانێكیش برینداربوو".
قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له نه‌قیب سه‌لام جاسم محەحەد و نه‌قیب بههئهدین هادی یاسین بون له فیرقه‌ی 20ی سوپا، له‌گه‌ڵ برینداربونی خالد سەمیر جه‌مال كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "جگه له گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره، برینداره‌كه‌ش برینه‌كه‌ی سه‌خته، بۆیه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر كراوه".
چەكدارانی رێكخراوی داعش، لە ماوەی حوكمڕانییاندا زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بۆمبڕێژكرد، به تایبه‌ت قه‌زای شنگال، پێش بەجێهێشتن و كۆنتڕۆڵكردنەوەی لەلایەن هێزە عیراقییەكانهوه، له‌وكاته‌شه‌وه به‌هۆی مینهكانهوه ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانی.
فه‌رمانده‌كه‌ی یه‌به‌شه له شنگال ده‌ڵێت پێنج رۆژه به‌هاوبه‌شی سوپای عیراقی ده‌ستیانكردوه به پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی قه‌زاكه له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سه‌رده‌می داعش، له‌وانه ناحیه‌ی گرعوزێر، سیبای شێخ خدر و كۆمه‌ڵگه‌ی گرزه‌رك.
قه‌زای شنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ) كه لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت، لە تشرینی دووەمی 2015وه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.