به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك، به‌پێویستی ده‌زانن بازنه‌ی گفتوگۆ و به‌شداربوانی ده‌رباره‌ی بارودۆخی پارێزگاكه فراوانتر بكرێت، تا هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن.
ئه‌و داواكارییه له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا هات، كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئه‌یلول به‌رێوه‌چوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و لیژنه‌ی دانوستانكار له‌باره‌ی بارودۆخی كه‌ركوكه‌وه، له ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و به‌ره‌یه‌وه كرد.
خه‌لیل حه‌دیدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌شدار له دانوستانه‌كانی دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركوك، دوای په‌یوه‌ندیكردنی به به‌ره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاشكرایكرد هێشتا له‌گه‌ڵ كورد و لایه‌نه‌كانی تردا، چه‌ند خاڵێك جێی مشتومڕه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ردولا ره‌شنوسێكیان له‌باره‌ی داواكارییه‌كانه‌وه ئاماده‌كردووه، كه په‌یوه‌ستن به بواره‌كانی ئه‌منی، سیاسی و ئیداری، تا دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.
كۆبونه‌وه‌كانی شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان به‌رده‌وامی هه‌یه، به چاودێری نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان و حكومەتی عیراق، كه ئامانج لێی ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و دانانی پارێزگارێكی نوێیە بۆ كەركوك.
"ئێمە و پێكهاتەكانی تریش نەرمیان نواندوە بۆ رێككەوتن" به‌وته‌ی حه‌دیدی.
حه‌دیدی پێشتر به‌شێك بوو له ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی، كه له چه‌ندین حزب و كه‌سایه‌تی ئه‌و پێكهاته‌یه پێكهاتون، له نێویاندا راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بیش، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی، له پارێزگای كه‌ركوك پێكهێنرا.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، نازم شممەری لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان به‌ره‌ی عه‌ره‌بی وتی "نامانەوێت دەستە و تاقمێكی دیاریكرا خۆیان بەسەر پشك و دەسەڵاتی عەرەبی لەم شارە بسەپێنن".
داواشیكرد "ئه‌و گفتوگۆیانەی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ركوك بازنەیەكی فراوانتری هەبێت، تا نوێنەری سەرجەم لایەنەكانی تێدابێت، بەرژەوەندی كەركوكیەكانیش لەسەرو هەموو بەرژەوەندیەكانەوە بێت".
نامانەوێت كەركوك بكرێتە قوربانی گرێبەستی نهێنی و ژوورە تاریكەكان
بنه‌مانی گفتوگۆی لیستی برایه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر، رێككه‌وتنی 201ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه، له‌وه‌شدا پارێزگار بۆ كورد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ توركمان و جێگری پارێزگار بۆ عه‌ره‌ب ده‌بێت.
محەمەد ڕەییاشی، وتەبێژی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی "زۆر سەركردەی عەرەبی هەن لەكەركوك دەیانەوێت پەیوەندی بكەن بەبەرەكەمانەوە، ئێمه دەمانەوێت سیاسەتی هەڵەی 15 ساڵی ڕابردوی عەرەب لەكەركوك ڕاست بكەینەوە، چونكه ئه‌و ماوه‌یه ته‌نیا لای دەستە و تاقمێكی دیاریكراو قۆرخكرابوو".
له‌باره‌ی دانوستانه‌كانه‌وه، ره‌ییاشی جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی فراوانكردنی بازنه‌ی گفتوگۆكان، وتی "نامانەوێت كەركوك بكرێتە قوربانی گرێبەستی نهێنی و ژورە تاریكەكان".
مشتومڕه‌كانی دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی كه‌ركوك له كاتێكدایه، بڕیاره له نیسانی 2020دا و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عیراق، كه‌ركوكیش به‌شداربێت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه به‌هۆی ناكۆكی حزبه‌كانه‌وه 14 ساڵه له‌و پرۆسه‌یه بێبه‌شه.