ئاواره‌كانی چیای شنگال، له‌رێی دوو داواكاریی سه‌ره‌كییه‌وه، هانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا ده‌ده‌ن ده‌ستوبرد بكات له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئه‌یلول مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاری نه‌ینه‌وا سه‌ردانی ئاواره‌كانی ئێزیدی كرد له كه‌مپه‌كانی چیای شنگال، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئاواره‌كان و به‌شێك له عه‌شیره‌ته‌كانی شنگال.
خەڵەف سەعید، یه‌كێك له به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ پارێزگار به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داواكاریمان ئه‌وه‌بوو شوێنهكانمان له ته‌قه‌مه‌نی پاكبكرێنه‌وه تا بتوانن بگه‌ڕێیینه‌وه و ئه‌و هێزانه‌ش له قه‌زاكه‌دا بن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه پشتگیری ده‌كرێن و هاوكاری بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵكوژی نه‌بنه‌وه".
ئه‌و هاوڵاتییه باسی له گه‌یاندنی نیگه‌رانییه‌كانیش كرد، به‌وپێیه‌ی له پێنج ساڵی رابردووی ئاواره‌ییاندا، كه‌مترین هاوكاری كراون به‌راورد به كه‌مپه‌كانی تر، چونكه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنن له كه‌می ئاوی خواردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئاواره‌ی ئێزیدی، له سه‌روبه‌ندی هێرشه‌كانی داعش رویانكرده چیای قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای نه‌ینه‌وا) و هێشتا ده‌یان خێزان له دوو كه‌مپی ئه‌و سنوره‌دا ماون؛ كه‌مپی چیای شنگال زیاتر له دوو هه‌زار و كه‌مپی سه‌رده‌شت زیاتر له هه‌زار خێزانی تێدایه.
خودێدا چوكی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال كه به‌شداربووه له كۆبونه‌وه‌كانی پارێزگار له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی سنوره‌كه‌دا، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سەردانه‌كه‌ی پارێزگار له‌مكاته‌دا له‌ژێر فشاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا بوو، چونكه راپۆرتی زۆر له‌سه‌ر بارودۆخی خه‌ڵك و قه‌زاكه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گه‌یشتون".
به‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ی شنگال، خه‌ڵكی شنگال له كۆبونه‌وه‌كه‌دا داوایان له پارێزگار كردووه، ئیراده‌یان له‌به‌رچاو بگیرێت و ئه‌و هێزانه‌ش له سنوره‌كه‌دا دۆسیه‌ی ئه‌منییان به‌ده‌سته‌وه‌بێت، كه "شنگالیان پاراست له‌هێرشه‌كانی داعش و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقییه‌وه هاوكاریش بكرێن".
"ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكین، چونكه زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی شنگاله و وه‌كو پێویستیش هاوكاری ناكرێن له‌روی خزمه‌تگوزارییه‌وه، جگه له لاوازی باری ئه‌منی" چوكی واده‌ڵێت.
قەزای شنگال، كه ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی پارێزگای نه‌ینه‌وایه و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له ئێزیدی پێكهاتون، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت و هه‌زاران كه‌س له‌و پێكهاته‌یه‌ی كۆمه‌ڵكوژ كرد و رفاندنی، تا لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 قه‌زاكه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه كۆنتڕۆڵكرایەوه.