عه‌سایب ئه‌هلحه‌ق، كه هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه له‌رێی تانكه‌ری حكومییه‌وه ئاوی خواردنه‌وه به‌سه‌ر دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوكدا دابه‌شده‌كات، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌ده‌ست بێ ئاوییه‌وه ده‌ناڵێنن و ده‌ستخۆشی له‌و هاوكارییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام فه‌رمانگه‌ی ئاو رازی نیه و به‌ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌زانێت.
به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌قی شاری كه‌ركوك، كێشه‌ی كه‌مئاوییان هه‌یه و هه‌ندێكجار به 20 رۆژ جارێك ئاوی خواردنه‌وه‌یان له‌رێی بۆرییه‌وه پێده‌گات، به‌وهۆیه‌وه هانایان بۆ چه‌ندین شوێن بردووه له نێویاندا عه‌سایب ئه‌هلحه‌ق، كه ئێستا به تانكه‌ر رۆژانه ئاوی پاكیان بۆ دابینده‌كه‌ن.
سەبیحە عومەر، كە ئاوارەیەكی قه‌زای حه‌ویجه و له فه‌یله‌ق نیشته‌جێیه، وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ هاوكارییه‌كانی ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەوان زۆرباشن و هاوكاریمان دەكەن، هیچ جیاوازیەكیش ناكەن لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان".
به‌وته‌ی ئه‌و ژنه، هاوكارییه‌كانی عه‌سایب ئه‌هلحه‌ق دوای ئه‌وه‌هات، سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریان كرد و ته‌نیا به‌ڵێنی بێ كرداریان پێدراوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌مئاوی، كه هه‌ندێك كات گه‌یشتۆته 20 رۆژ و دڵۆپێك ئاویان له بۆرییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
گه‌ڕه‌كی فه‌یله‌ق، له دوای ساڵی 2003وه دروستبووه، به‌پێی به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه كراوه‌ته چوار كه‌رت، هه‌ریه‌ك له كه‌رته‌كانی دوو و سێ بۆ زیاتر له 20 رۆژ ئاوی به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه.
فەتاح عەلی، هاوڵاتیەكی تری ئه‌و گەڕەكەیه و ده‌ڵێت له‌كاتێكدا كۆڵانی تر هه‌یه له هه‌مان گه‌ڕه‌كدا رۆژانه نزیكه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئاویان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان ئاو نیه بیخۆنه‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ندینجار سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ئاوی كردووه، "به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێن ئەمڕۆ نا سبەی، ئەوان دەمیان هەیە قسە بكەن بەڵام گوێچەكەیان نییە ببیستن".
ئه‌وهاوڵاتییه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمە كەسمان نییە، هەژارین و ئاوارەین، ئه‌گەر هاوڕێیانمان نەبێت لە عەسایب ئەوا گەڕەكەكه چۆڵدەكرێت، چونكە ئاوی خواردنەوە نییە، خوا خێری ئەوان بنوسێت".
كه‌ركوكیش هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی پارێزگاكانی تری عیراق، ساڵانه له وه‌رزی هاویندا روبه‌روی گرفتی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه، له‌كاتێكدا زستانیش له زۆرینه‌ی ناوچه‌كان لافاو زیان به خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
موهەنهد ئەحمەد، لێپرسراوی كەرتی فەیلەقی عەسایب ئەهلحەق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رۆژانە بە چوار تانكەر ئاو بەسەر ماڵەكاندا دابەشدەكەین، كاتژمێر 6:30 خوله‌كی بەیانی دەست بە دابەشكردنی ئاو دەكەین تا3ی دوانیوه‌ڕۆ، گەڕەكەكه خەڵكێكی هەژارن، ئه‌گەر هەژار نەبن لەم وێرانەیە نیشتەجێ نابن".
به‌وته‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ی عه‌سایب، ئه‌وان به فه‌رمانی سه‌روو خۆیان و وه‌ك كارێكی خێرخوازی ئاو به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌شده‌كه‌ن، "فەتوامان پێكراوە هیچ جیاوازییەكیش نه‌كه‌ین لە نێوان كورد و عەرەب و توركمان".
تاكە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی كەركوك لە پڕۆژەی کەیوان یەک-ەوەیە، ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 1983 دروستکراوە و تەنیا توانای دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی بۆ 850 هەزارکەس هەیە، لەکاتێکدا ئێستا رێژەی دانیشتوانی کەرکوک زیاترە لە ملیۆن و نیوێك.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی ئاوی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەو تانکەرانەی کە ئاو بەسەر هاوڵاتیانی گەڕەکی فەیلەق دابەشدەکەن، تانکەری فەرمانگەی ئاوی کەرکوکە بەڵام عەسایب ئەهلحەق تەداخول دەکەن و ئەوان تانكه‌ره‌كان ئاراسته ده‌كه‌ن، بۆیه بەڕێوه‌بەری فەرمانگە ئاو لە هەوڵدایە ئەو تەداخولە رابگرێت".
لە بودجەی ئەمساڵی پارێزگای كەركوك، بڕی 200 ملیار دینار بۆ فەرمانگەی ئاوی کەرکوک تەرخانكراوە و لە پێشینەی كارەكانی ئەو فەرمانگەیەش تەواوكردنی پڕۆژەی ئاوی کەیوان دووە لەو پارێزگایە. ئەو پڕۆژەیە دەبێتە دووەم سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ شارەکە.