ته‌مه‌نی ته‌نیا 14 ساڵه، هێشتا به حه‌زی منداڵییه‌وه ده‌یه‌وێت یاری به بوكه‌ڵه‌كه‌ی بكات و بچێته خوێندنگه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ره‌نجامه‌كانی شه‌ڕ و ناهه‌موارییه‌كانی ژیانه‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌تر له خۆی هه‌ڵگرتووه؛ ئه‌و له یه‌ككاتدا ناچاره منداڵه‌كه‌ی په‌روه‌رده بكات و گرنگی به ژیانی هاوسه‌رێتیش بدات.
یه‌مامه محه‌مه‌د نهحار، كچه مێردمنداڵێكی خه‌ڵكی شاری موسڵه، نمونه‌ی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه ناچاركراوه هاوسه‌رگیری بكات، له بری ئه‌وه‌ی وه‌ك هاوته‌مه‌نه‌كانی یاری ماڵه‌باجێنه و سه‌یركردنی فیلم كارتۆن.
"بیری چونه خوێندنگه ده‌كه‌م، حه‌زده‌كه‌م یاری بكه‌م و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كاتی خۆش ببمهسهر له كۆڵانه‌كه‌ماندا، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌متوانیووه ئه‌وه بكه‌م، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه هاوسه‌رگیرم كردووه" یه‌مامه به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و كه هێشتا روخسارێكی منداڵانه‌ی هه‌یه، له‌شێكی لاواز و باڵایشی له 150 سم تێناپه‌ڕێت، له‌به‌ر ده‌رگای ماڵی باوكی‌دا دانیشت و چاوه‌كانی دایكی له‌سه‌ری بوو، كاتێك به‌رده‌وامی به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی دا؛ "من له دایكبوی ساڵی 2005ـم، كه‌سوكارم به‌ر له ساڵێك، واته كاتێك ته‌مه‌نم ته‌نیا 13 ساڵان بووم، هاوسه‌رگیرییان پێ‌كردم له‌گه‌ڵ كوڕێكدا كه یه‌ك ساڵ له‌خۆم گه‌وره‌تر بوو".
یه‌مامه ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هاوسه‌رگیری، یه‌كه‌م منداڵی له دایك ده‌بێت، كوڕه‌كه‌ی ناونا قسوره (یه‌كێك له ناوه‌كانی شێر به زمانی عه‌ره‌بی)، له‌وێوه قۆناغێكی نوێ له سه‌ختییه‌كانی ژیانی ده‌ستیپێكرد.
"له‌وكاته‌وه تا ئه‌مڕۆ، روبه‌ڕوی سه‌ختی زۆر بومه‌ته‌وه له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كه‌م و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌رم و كه‌سوكاریدا، ئه‌وه‌ش وایكرد كێشه‌ی زۆری خێزانی و ناكۆكی دروستبێت، به‌ڵام چیتر ناتوانم ژیانم بگۆڕم، ئه‌وه چاره‌نوسی منه".
دایكی یه‌مامه، كه له چله‌كانی ته‌مه‌نیدایه قسه‌ی به كچه‌كه‌ی بڕی و به ده‌نگێكی به‌رزتر، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چوار كچ و سێ كوڕم هه‌یه، یه‌مامه گه‌وره‌كه‌یانه، خانوه‌كه‌مان خاپور بوو له گه‌ڕه‌كی خه‌زره‌ج له موسڵی كۆن به‌هۆی بۆردومانه‌وه له‌شه‌ڕی دژ به داعش، هاوسه‌ره‌كه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری پیكئاب له ده‌ستدا به‌هۆی شه‌ڕه‌وه كه به‌كاریده‌هێنا بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌وات و ته‌نیا به‌و پاره‌یه ده‌ژین كه له ئیشهكهیدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت".
ماڵه باوانی یه‌مامه، له دوای كۆتایی شه‌ڕه‌وه، له خانوویه‌كی دوو ژووری‌دا ده‌ژین له ناوچه‌ی تهمموز له به‌ری راستی موسڵ، ئه‌وه‌ش به كرێی 120 هه‌زار دیناری مانگانه.
"نه‌مانده‌توانی رێگه به یه‌مامه و خوشكه‌كانی بده‌ین بچنه خوێندنگه، بۆیه به شومان دا تا كه‌مێك له خه‌رجییه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه كه بۆته بارگرانی به‌سه‌رمانه‌وه له كاتێكدا هیچ پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی حكومیش نییه" دایكی یه‌مامه واده‌ڵێت.
له‌سه‌دا 5.5ی ئه‌و كچه عیراقییانه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامداوه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتۆته 15 ساڵ، له‌سه‌دا 23.4یش به‌ر له ته‌مه‌نی 18 ساڵی چونه‌ته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێك كه عه‌لی شوكری، وه‌زیری پلاندانان و هه‌ماهه‌نگی په‌ره‌پێدان له ته‌مموزی 2013دا ئاشكرایكرد.
نه‌مانده‌توانی رێگه به یه‌مامه و خوشكه‌كانی بده‌ین بچنه خوێندنگه، بۆیه به شومان دا تا كه‌مێك له خه‌رجییه‌كانمان كه‌مبكه‌ینه‌وه
دایكی یه‌مامه دانبه‌وه‌داده‌نێت كچه‌كه‌ی منداڵ بووه بۆ هاوسه‌رگیری و هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه، به‌ڵام هیچ بژارده‌یه‌كی تری له‌به‌رده‌مدا نه‌بووه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه سه‌خته، وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "دووه‌م كچم (فاتمه)، ئێستا ته‌مه‌نی 11 ساڵه و ئاماده‌یه بۆ هاوسه‌رگیری ئه‌گه‌ر پیاوێك داوای بكات".
مێردمنداڵ له‌رووی یاساییه‌وه به هه‌ر كه‌سێك ده‌وترێت له قۆناغێكدا هێشتا له‌ژێر چاودێری باوانیدایه، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان ناتوانن به‌رپرسیارێتی یاسایی هه‌ڵبگرن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به خێزانه‌كانیانه‌وه، له زۆربه‌ی وڵاتانیش ته‌مه‌نی خوار 18 ساڵی به مێردمنداڵ هه‌ژمارده‌كرێت.
له ساڵی 2013دا، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق بڵاویكرده‌وه، سه‌دا 11ی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیری له دادگاندا كه‌وتونه‌ته خانه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌بونی ژماره‌یه‌كی زیاتردا له‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له ده‌ره‌وه‌ی دادگا.
هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته له یاسادا
نه‌دا عوبێدی، پارێزه‌ر و چالاكوانی ماف له موسڵ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "یاسای باری شارستانی عیراقی به‌رپرسه له ده‌ره‌نجامه‌كانی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، به‌هۆی هه‌بونی بۆشایی و كێشه له جێبه‌جێكردنه دادوه‌رییه‌كاندا، كه دیارترینیان ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان‌دا".
به‌پێی یاسای باری شارستانی ژماره 188ی ساڵی 1959ی هه‌مواركراو، له بڕگه‌ی 1ی مادده‌ی 7دا مه‌رجه كچ 18 ساڵی ته‌واو كردبێت بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام له بڕگه‌ی 1 و 2ی مادده‌ی 8ی هه‌مان یاسادا هاتووه؛ له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا 15 ساڵی ته‌مه‌نی پڕكردبێته‌وه ئه‌وا دادوه‌ر ده‌توانێت رێگه‌ی پێبدات ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت له‌روی جه‌سته‌ییه‌وه شیاوه، ئه‌وه‌ش دوای ره‌زامه‌ندی به‌خێوكه‌ر، لهبارێكدا به‌خێوكه‌ر ره‌زامه‌ندی نیشان نه‌دات، دادوه‌ر واده‌یه‌كی بۆ داده‌نێت و گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا هۆكارێكی بڕاوپێهێنهری نه‌بوو بۆ رێگری، ئه‌وا ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی دادوه‌ر بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه كاری پێده‌كرێت.
له بڕگه‌ی دوه‌می مادده‌ی 8ی یاساكه‌دا باس له‌وه‌كراوه هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نی 15 ساڵی ته‌واو كردبێت، ئه‌گه‌ر پێویستی زۆر هه‌بێت بۆ هاوسهرگیریییهكهی، ئه‌وا ره‌زامه‌ندی پێده‌درێت له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی بالغ بێت و له‌رووی جه‌سته‌ییه‌وه شیاو بێت.
عوبێدی ده‌ڵێت ئه‌و "بۆشاییانه" و كێشه‌كانی تری یاساكه رۆڵی هه‌یه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ به‌رده‌وامی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته له هه‌وو ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه دواتر ئه‌و گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییانه له دادگاكانی باری شارستانی به فه‌رمی ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند ساڵێك و كاتێك ته‌مه‌نیان گه‌یشتۆته 18 ساڵ.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فیدراڵی له عیراق، رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته له 2014وه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابونه‌وه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی دادگاندا ئه‌نجامده‌درێن.
بۆچونی ئایین له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته
مامۆستایه‌كی ئایینی له موسڵ، كه ئاماده‌نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتی "دیاریكردنی ته‌مه‌نی كچان بۆ هاوسه‌رگیری پێچه‌وانه‌ی فیقهی شه‌رعی ئیسلامه، كه مه‌رجی داناوه هه‌ر كچ و كوڕێك بۆ هاوسه‌رگیری بگه‌نه ته‌مه‌نی باڵغ بون و ئه‌وكاته‌ی فه‌رزه شه‌رعییه‌كانیان له‌سه‌ره".
"گرنگترین نیشانه‌كانی گه‌یشتن به‌و ته‌مه‌نه‌یه، له كچاندا گه‌یشتنه به سوڕی مانگانه، توانای بۆ جوتبون، یان ته‌واوكردنی ته‌مه‌نی 15 ساڵی ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانهیشی پێویسته تێیدا ده‌رنه‌كه‌وتبێت" به‌وته‌ی ئه‌و مامۆستا ئایینییه بۆ (كه‌ركوك ناو).
"هاوسه‌رگیری منداڵان"
شه‌زا عه‌بدلی، پارێزگار له موسڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیه ده‌سته‌واژه‌ی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته به‌كاربهێنرێت و به‌بڕوای ئه‌و، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه پێشێلی مافه‌كانی منداڵه و هه‌ر كچێك به‌ر له ته‌مه‌نی 18 ساڵی هاوسه‌رگیری بكات، ئه‌وا هاوسه‌رگیری منداڵانه نه‌ك پێشوه‌خته.
"هۆكاره‌كانی زیادبونی هاوسه‌رگیری منداڵان له نه‌ینه‌وا و پارێزگاكانی تری عیراق، لاوازی یاسا و نه‌بونی سزایه به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی دادگا تایبمهتمهندهكاندا".
به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای باری شارستانی، هه‌ركه‌سێك گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبدات له ده‌ره‌وه‌ی دادگادا به ماوه‌یه‌ك سزاده‌درێت له شه‌ش مانگ كه‌متر و له ساڵێك زیاتر نه‌بێت، یان به غه‌رامه‌یه‌ك له 300 دینار كه‌متر و له هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت، هه‌ر كه‌سێكیش هه‌مان كار بكات بۆ هاوسه‌رگیری دوه‌م ئه‌وا به زیندانی سزاده‌درێت له سێ ساڵ كه‌متر و له پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت.
ئه‌و پارێزه‌ره وتی "كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له جێبه‌جێكردنی سزاكاندا، به‌وپێیه‌ی سزا سوكهكه وه‌رده‌گیرێت، ئه‌ویش ئه‌و غهرامهیهیه كه له هه‌زار دینار (له دۆلارێك) تێناپه‌ڕێت، به‌وه‌ش هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌بێته كارێكی ئاسان و ده‌رچه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی هاوسه‌رگیری مێردمنداڵ".
هۆكاره‌كانی زیادبونی هاوسه‌رگیری منداڵان له نه‌ینه‌وا و پارێزگاكانی تری عیراق، لاوازی یاسا و نه‌بونی سزایه
مه‌ترسییه‌كانی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته
"هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، له دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌ترسیدار و نوێیه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵ، هۆكاره‌كه‌یشی شه‌ڕ و دهرهنجامهكانیهتی وه‌ك له‌ده‌ستدانی به‌خێوكه‌ر و شوێنی مانه‌وه و بژێوی"، عوده‌ی حه‌مدانی، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وای وت.
به‌بڕوای ئه‌و توێژه‌ره بارودۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵك وایكردووه، خێزانه‌كان هه‌وڵبده‌ن منداڵه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه له‌رێی به‌شودانی كچه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته‌ش بێت، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت خه‌رجیه‌كان نه‌هێڵن، كوڕهكهكانیش ناچارده‌كه‌ن كاربكه‌ن.
شاری موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی، بۆ چه‌ند ساڵێك له شه‌ری سه‌ختدا بوو دژی داعش، ئه‌وه‌ش ناوچه‌یه‌كی وێرانه‌ی به‌دوای خۆیدا به‌جێهێشت، جگه له بونه قوربانی هه‌زاران كه‌س.
حه‌مدانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كچانی مێردمنداڵ هێشتا د‌رك به ژیان و كاروباری هاوسه‌رێتی و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ناكه‌ن، بۆیه هه‌رزوو په‌یوه‌ندییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و باجه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌یده‌ن، به‌وه‌ش ده‌بێته تاوانێك دژی مافه‌كانی منداڵه‌كانیان و به‌بێ سۆز و چاودێری باوانیان گه‌وره ده‌بن".
ساڵانه له جیهاندا، ده‌وروبه‌ری 12 ملیۆن كچ له خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه هاوسه‌رگیری ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له ئازاری 2018دا بڵاویكردۆته‌وه، زۆرینه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه.
كاریگه‌ریی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته له‌سه‌ر ته‌ندروستی
فه‌وزییه حاجم، دكتۆرێكی خه‌ڵكی موسڵه و له هه‌ولێر نیشته‌جێیه، ئه‌و ده‌ڵێت "كاریگه‌ریی و شوێنه‌واره ته‌ندروستییه‌كانی هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته گه‌وره‌ن، ره‌نگه له ساڵانی سه‌ره‌تادا ده‌رنه‌كه‌وت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به قورسی ده‌رده‌كه‌ون".
"كچانی مێردمنداڵ هێشتا جه‌سته‌یان له گه‌شه‌كردندایه، ئه‌و به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 99 ئاماده‌نییه بۆ دوگیانی و منداڵبون و په‌روه‌رده‌كردن، ره‌نگه ئه‌و كچانه روبه‌ڕوی مه‌رگ ببنه‌وه له‌كاتی منداڵبوندا، چونكه هه‌موو ماسولكه‌كانی جه‌سته‌ی ئاماده‌نیه بۆ كارێكی له‌وجۆره".
دكتۆره فه‌وزییه وتی "هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته تاوانه دژی به مافه‌كانی منداڵان و تیرۆركردنی بێ تاوانی منداڵه".
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق، هیچ ئامارێكی نییه له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته و رێژه‌ی جیابوونه‌وه له‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی عه‌بدولزه‌هره هه‌نداوی، لێپرسراوی راگه‌یاندن له‌و وه‌زاره‌ته.
چۆن مێرمنداڵان بپارێزرێن؟
ئه‌یوب كازم، چالاكوانی مه‌ده‌نی له موسڵ ده‌ڵێت هاوسه‌رگیری هاوشێوه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ی یه‌مامه محه‌مه‌د نه‌جار هه‌یه له شاره‌كه‌دا، به‌ڵام كه‌سوكاری مێردمنداڵهك ره‌تیده‌كه‌نه‌وه قسه بكه‌ن، له ترسی ئه‌وه‌ی ئاشكراده‌بن و ده‌بێته شوره‌یی.
"ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه زیاتر به نیمچه نهێنی ئه‌نجامده‌درێن، له‌كاتی جیابونهوهشدا ئاشكراناكرێن و بڵاوناكرێنه‌وه".
به‌وته‌ی كازم، حكومه‌ت به‌رپرسه له وه‌ستاندنی تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵاوی و عیراقی، له‌رێی چالاككردنی یاساكانی تایبه‌ت به رێگری له هاوسه‌رگیری پێشوه‌خته، به‌پێچه‌وانه‌وه "له‌به‌رده‌م كاره‌ساتێكی كۆمهڵایهتیداین".
یه‌مامه محه‌مه‌د، ئه‌و كچه‌ی به 13 ساڵی هاوسه‌رگیری كرد، منداڵه‌كه‌ی كرده باوه‌شی و بڕیاریداوه درێژه بدات به ژیانی هاوسه‌رێتی، كه له ژیانی منداڵی بێبه‌شی كرد و له بری چونه خوێندنگه و هاوڕێی منداڵانی گه‌ڕه‌ك، ده‌بێت گرنگی به كوڕه‌كه‌ی بدات و داواكارییه‌كانی هاوسه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێبكات.