هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری له سلێمانی (سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)، 90 ده‌ستگیركراوی سه‌رده‌می داعش له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی.
حاته‌م تائی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك بۆ (كه‌ركوك ناو) ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلول هێزێكی دژه‌تیرۆر، له سلێمانییه‌وه 90 ده‌ستگیركراویان بردۆته كه‌ركوك و راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌یان كردۆته‌وه.
پێشتر و زیاد له جارێك، ئه‌نجومه‌نی سیاسى عەرەبى، له‌رێی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه، داوای چاره‌نوسی ده‌ستگیركراوانی كردووه لای هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا ناوی 1000 بێسەروشوێنی رادەستی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك كرد، كه هەردوو ئاسایشی یەكێتیی و پارتیان به بێسه‌روشوێنكردنیان تۆمەتباركرد.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی وتی "دوای ئەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی ئەنجامماندا بوو لە دژی دەزگا ئەمنییه‌کانی هەرێمی کوردستان، دەزگای دژەتیرۆری سلێمانی وەکو دەستپێشخەرییهکی چاکە 90 ده‌ستگیركراوی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب گه‌ڕانده‌وه بۆ كه‌ركوك".
دوایین خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، 12ی ئه‌یلول بوو، كاتێك ده‌یان هاوڵاتی له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب هه‌ردوو ئاسایشی پارتی و یه‌كێتی، هێزه عیراقییه‌كانی تریان تۆمه‌تباركرد و داوایانكرد، چاره‌نوسی رۆڵه بێسه‌روشوێنه‌كانیان ئاشكرابكرێت.
ئه‌و 90 زیندانییه‌ی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراونه‌ته‌وه، به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی، به‌ر له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا ده‌ستگیركراون، "ئه‌و كه‌سانه پێشوتر لەهیچ نوسراو و داتایەک ناویان تۆمار نەکرابوو".
حاته‌م تائی وتی "هیوادارین ئەو جۆرە هەنگاوانە بەردەوامبێت بۆ ئەوه‌ی زیاتر ئاشتی و برایەتی لەنێوان نەتەوەکانی شارەکەدا بچه‌سپێت".
ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا له باسی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 90 دهستگیركراوهدا، ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی داواكارییهكانیاندایه بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌بڕوای ئه‌وان "بێ‌تاوانن".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو له وه‌ڵامی داواكاری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان و حزبه عه‌ره‌بییه‌كاندا، له نێویاندا ئیداره‌ی كه‌ركوك، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه "بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی دانیشتوانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه له به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم دوورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، ده‌رگای به‌ندیخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی كراوه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت تائێستا دۆسیه‌ی هه‌زار و 700 بێسه‌روشوێن، رفێنراو و ده‌ستگیركراو له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كراوه.
پێشتر و له شوباتی ئه‌مساڵیشدا، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 12 به‌ندكراوی عه‌ره‌ب به نهێنیی و دور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كه‌ركوك گه‌ڕێنرانه‌وه، دوای ئه‌وه و له 11ى نیسانیشدا، 24 به‌ندكراوی تر به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆمار (ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی) گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ كه‌ركوك و هه‌ندێكیان دواتر ئازادكراون.