23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، هاوپه‌یمانییه‌كی نوێیان راگه‌یاند و له یه‌كه‌م هه‌نگاویشدا، چه‌ندین تۆمه‌تبارن ئاراسته‌ی پارێزگار كرد و جه‌ختیانكرده‌وه له راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی به‌بڕوای ئه‌وان له ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌دا هه‌یه.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سێشه‌ممه 17ی ئه‌یلول له ماڵی ئه‌حمه‌د جبوری ناسراو به ئه‌بی مازن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا، كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی مالییه له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ، دوایین كۆبونه‌وه‌یان له‌باره‌ی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نوێوه ئه‌نجامدا.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبونه‌وه كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، به‌ره‌ی "عیراقییه نه‌ینه‌وا" له 23 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا راگه‌یه‌ندرا.
حوسامه‌دین عهبار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نه‌ینه‌وا و شاری موسڵ به بارودۆخێكی زۆر قورس‌دا تێده‌په‌ڕن، ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی سیساییهكانیش له‌م ماوه‌یه‌ی كۆتاییدا وایكردووه سه‌ربه‌خۆی بڕیاردان نه‌مێنێت، بۆیه پێویست به‌ره‌یه‌ك بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌حه‌ددییانه پێكبهێنین".
پێكهێنانی ئه‌و به‌ره‌یه له كاتێكدایه، چه‌ند مانگێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، كه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.
"موسڵ له رووی ئیداری و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه، بۆیه هه‌وڵه‌كانی ئێمه له‌و رووه‌وه ده‌بێت".
عهبار داواشی له ئه‌ندامانی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد، بچنه پاڵ ئه‌و به‌ره نوێیه، كه به‌وته‌ی ئه‌و، زۆرینه‌ی كوتله و حزبه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌ن له خۆده‌گرێت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهاتوه له 39 ئه‌ندام، تائێستا چه‌ندین هاوپه‌یمانی جیاوازی تێدا پێكهێنراوه و دواتر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، وه‌ك تاك حزب، پارتی به هه‌شت كورسیی خاوه‌نی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانه.
عه‌لی خزر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌شداربوی ئه‌و به‌ره نوێیه، پارێزگاری نه‌ینه‌وای تۆمه‌تباركرد به دژایه‌تی و به‌ئامانجگرتنی نه‌یاره سیاسییه‌كانی.
ئه‌وه‌شی به (كه‌ركوك ناو) وت "مه‌رعید فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ دهركردوم، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یاری سیاسی ئه‌وم، هه‌موو ئه‌وانه‌یشی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هاوڕانین به ئامانج ده‌گیرێن".
له 13ی ئایاری ئه‌مساڵدا، مه‌نسور مه‌رعید، په‌رله‌مانتاری عیراق له دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نهینهودا و به 28 ده‌نگ وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا، له جێی نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه له‌و پۆسته دورخرایه‌وه.
"پارێزگار له‌و ماوه‌یه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه سه‌رقاڵی گه‌شت و كاروباری تره له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌كانی پارێزگا، ئه‌و چیتر به كه‌ڵكی خه‌ڵكی موسڵ نایه‌ت"، عه‌لی خزر وای وت، داوای له پارتی دیموكراتی كوردستانیش كرد بچنه پاڵ به‌ره‌كه‌یان، تا پێكه‌وه هه‌ڵه‌كانی كاری سیاسی له سنوره‌كه راستبكه‌نه‌وه.
به‌ره‌ی "عیراقییه نه‌ینه‌وا"، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ی تۆمه‌ت له چه‌ندین دۆسیه‌دا ئاراسته‌ی پارێزگار ده‌كات، به‌ڵام هه‌وڵی لابردنی له‌و پۆسته‌دا به فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه.
خزر له‌وباره‌یه‌وه وتی "هه‌موو بژارده‌یه‌كمان له‌به‌رده‌ستدایه، هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه رێگاكه راستبكرێته‌وه له هه‌موو بواره‌كانی ئیداری له نه‌ینه‌وا".
پۆسته باڵاكانی نه‌ینه‌وا له ساڵی 2013 به‌پێی رێککه‌وتنێکی سیاسی نێو کوتله‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دابه‌شكرا.
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که پارێزگار بۆ عه‌ره‌بی سونه، جێگری یه‌که‌م بۆ کورد و جێگری دووه‌م بۆ عه‌ره‌بی سونه بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ کورد و جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بۆ تورکمان.
داود جوندی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه ده‌بینه چاو‌دێر به‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ته‌وه به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یاسا پێی‌داوین".
پێشتر و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشدا، هاوپه‌یمانی نه‌ینه‌وا له 28 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنرا به‌بێ پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام دوای چه‌ند مانگێك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دانیشتنه‌كان هه‌بووه و ئه‌نجومه‌ن بۆ جاری دوه‌م نه‌یتوانی كۆببێته‌وه، به ئامانجی ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ند بڕیارێكی په‌یوه‌ست به پارێزگاكه.
به‌وته‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، یه‌كێك له‌و دۆسیێیانهی په‌كیكه‌وتووه، به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی باشیكه، كه به‌هۆی دابه‌شبونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه، ده‌نگی له‌سه‌ر نادرێت.
له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام له نێویاندا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كه ئێستا له به‌ره نوێیهكهدان، دژی به قه‌زاكردنی ناحیه‌ی باشیك وه‌ستاونه‌ته‌وه و پێیانوایه له به‌رژه‌وه‌ندی نهینهودا نییه.