له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، 863 هاوڵاتی ئاواره بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام زیاتر له‌و ژماره‌یه دوباره ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه و دوباره ئاواره بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا.
به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاواره تۆماركراوه‌كان بۆ مانگی ئاب گه‌یشتۆته 794 هه‌زار و 61 كه‌س، كه دوو هه‌زار زیاتره له ته‌مموزی ئه‌مساڵ، جگه له نزیكه‌ی 247 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری، توركی، ئێرانی و فه‌له‌ستینی.
مانگی رابردوو، 175 خێزانی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه له 863 كه‌س پێكهاتون؛ له به‌رانبه‌ردا هه‌ر له‌و مانگه‌دا، 196 خێزان كه له 933 كه‌س بون، دوباره ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عیراق، به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان و درێژخایه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌ستپێكردووه، تا كه‌مپه‌كانیش دابخرێن.
له كۆی ژماره‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا 213 هه‌زار و 779 كه‌س له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین، كه له 40 هه‌زار خێزان پێكهاتون و دابه‌شبون به‌سه‌ر 29 كه‌مپدا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا، وه‌ك له ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كاندا هاتووه، خه‌رجی داواكراوی رۆژانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتۆته دوو ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار، ئه‌وه‌ش بۆ مانگێك زیاتر له 81 ملیۆن، له ساڵێكیشدا ئه‌و خه‌رجییه 974 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلار ده‌كات.
ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌دا 40یان له عه‌ره‌بی سونه، سه‌دا 30 له ئێزیدی، سه‌دا 13 له كورد، سه‌دا 7 له كریستیان و سه‌دا 10ی دیكه‌ش له توركمان و شیعه و شه‌به‌ك و ئه‌رمه‌نی پێكهاتون.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان، له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، 189 رێكخراوی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له نێویاندا ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌ك هاوبه‌شی مرۆیی له دۆسیه‌ی ئاواره‌كاندا كارده‌كه‌ن و زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه پارێزگای هه‌ولێر.