چوار سه‌رکرده‌ی کورد که دوانیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بون، رێگرییان کرد که‌رکوک له ریفراندۆم ده‌ربکرێت، هه‌رچه‌نده دوو رۆژ به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه جۆرێک له تێگه‌یشتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌ئارادا بوو.
ئه‌و چوار سه‌رکرده‌یه، به‌وته‌ی لێپرسراوێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پێکهاتبون له هەریەكە لە کۆسره‌ت ره‌سوڵ و محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له‌گه‌ڵ نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگاری پێشوی که‌رکوک و که‌مال که‌رکوکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی.
رەوەند مەلا مەحمود، جێگرى لێپرسراوی مەڵبەندى یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە کەرکوک لە بنكۆڵكارییەكی (کەرکوک ناو)دا جەختیكردەوە "ئێمە وه‌کو مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوک لەگەڵ ئەوەنەبوین ریفراندۆم لە کەرکوک بکرێت، چونکە دۆخى که‌رکوک جیاوازبوو لەشارەکانى تر‌ى هەرێم، تا 23ى مانگ و دوو رۆژ به‌ر له ریفراندۆم تێگەیشتنێک دروستبوو لەلایەن یەکێتیی و تەنانەت لێپرسراوانی پارتى-یش لە شاره‌که کە ریفراندۆم لە کەرکوک نەکرێت".
ره‌وه‌ند هه‌روه‌ها وتی "لەلایەن کاک کۆسره‌ت، نەجمەدین کەریم، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و کەمال کەرکوکى فشارکرا بۆ ئەوەى ریفراندۆم لەکەرکوکیش بکرێت، حزبە بچوکەکانیش رۆڵى خراپیان هەبوو لە هاندانى بارزانى بۆ ئەوەى ریفراندۆم بکات"، جه‌ختیشیکرده‌وه که بارزانیش گوێی بۆ ده‌گرتن.
کاک کۆسره‌ت، نەجمەدین کەریم، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و کەمال کەرکوکى فشاریانکرد بۆ ئەوەى ریفراندۆم لەکەرکوک بکرێت
هاوکات رێبوار تاڵەبانى، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک و لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی ریفراندۆم له که‌رکوک، به (که‌رکوک ناو)ی وت "یەکێتى هەوڵیدا ریفراندۆم لە کەرکوک نەکرێت… له‌دوا رۆژەکانی بانگه‌شه له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا به‌شداربوم که کاک کۆسرەت، کاک نەجمەدین کەریم، مەلا بەختیار و ئاسۆ مامەند نوێنه‌ری به‌شێک له پارته‌کانیش به‌شداربون، قسە لەسەر ئەوهکرا مانعێک نییە ریفراندۆم لە کەرکوک نەکرێت، بەڵام یەکێتى خۆى هەڵوێستى دەرنەبڕى کە ریفراندۆم نەکرێت".
23ی ئه‌یلول مەڵبەندى یەکێتی لە کۆبونەوەی حزبه کوردییه‌کان به‌ڕەسمی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی له که‌رکوک ره‌تکرده‌وه، ههڕەشهی رێگریی کرد له‌دانانی سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
"کەمتر لە پێنج سەعاتی تر هەموو شتێک بۆ خەڵک یەکلاییدەبێتەوە لەسەر پیلانە هەواڵگرییەکانی تورکیا دژ بەکەرکوک”، ئه‌مه به‌شێكه له راگه‌یه‌نراوێكی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له كه‌ركوك له په‌یجی ره‌سمی له فه‌یسبوك 23ی ئه‌یلول بڵاوكرایه‌وه.
رێبوار تاڵەبانى وتیشی "فشار هه‌بوو بۆ سه‌ر من، به‌ڵام من بەگوێى ته‌نیا حزبێکم نەدەکرد، چاوەڕێى بڕیارى هەموو حزبەکانم بوم".
پارتی تا کۆتایی پرۆسه‌که هه‌ڵوێستی رونی هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌که، به‌ڵام ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حزبه و سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی ته‌نیا له دوو رۆژی به‌ر له ریفراندۆمدا 24 راگه‌یه‌نراوی جیاوازیان بڵاوکردەوە.
سه‌رچاوه‌یه‌ک که له‌زۆرینه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی یه‌کێتی به‌شداریی کردوه له‌و ماوه‌یه‌دا، وتی “کاک کۆسره‌ت ته‌نانه‌ت به‌هێزه‌وه هات بۆ که‌رکوک و ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌کرایه 24ی ئه‌یلول خوێن ده‌ڕژا، دکتۆر نه‌جمه‌دین و خودی بارزانیش پشتیوانی‌یان ده‌کرد، بۆیه ناچار ئه‌و سه‌رکردانه‌ی له‌که‌رکوک دژی ریفراندۆم بون له پارێزگاکه بێده‌نگیان لێکرد”.
کاک کۆسره‌ت ته‌نانه‌ت به‌هێزه‌وه هات بۆ که‌رکوک و ئه‌گه‌ر ریفراندۆم نه‌کرایه 24ی ئه‌یلول خوێن ده‌ڕژا
بەڵام ئەکرەم ساڵح، ئەندامى سەرکردایەتى پارتى رەتیکردەوە رێککەوتن هەبوبێت بۆ ئەوەى لەکەرکوک ریفراندۆم نەکرێت، بە (کەرکوک ناو)ى وت “شتى وا لەئارادانەبوه و بڕیاری پارتی ئه‌وه‌بوو که له‌هه‌موو ناوچه‌کانی جێناکۆکیش بکرێت”.