كارمه‌ندێكی ئه‌منی كوژراو و دوو كه‌سی تر برینداربون، به‌هۆی هێرشی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی، كه پێكدادانی توندی له نێویاندا هه‌ردولادا لێكهوتهوه.
رووداوه‌كه‌وه شه‌وی رابردوو، 24ی ئه‌یلول بووه له نزیك باوه‌مه‌حمود له سنوری قه‌زای خانه‌قین و به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش، چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان سه‌ر به داعش بوون.
ئەبو سەجاد، فەرماندە لە حەشدی شەعبی بە (كەركوك ناو)ی وت "كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو، هێرشكرایه سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی حه‌شد سه‌ر به لیوای 23 له باوه مه‌حمود و به‌هۆیه‌وه، چه‌كدارێكمان شه‌هید و دوو چه‌كداری تر برینداربون".
له‌كاتی هێرشی چه‌كداره‌كاندا، حه‌شدی شه‌عبی روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا، پێكدادانی چه‌كداریی له نێوان هه‌ردوولادا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بووه.
له یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا، چه‌ندین روداوی ئه‌منی له سنوری خانه‌قین رویداوه، كه جگه له زیانی گیانی، زیانی زۆری ماددی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش گه‌یاندووه.
هه‌ر شه‌وی رابردوو 24ی ئه‌یلول له ناوچه‌ی گڵه‌ی له نزیك باوه‌مه‌حمود، بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه، زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر كه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی مه‌لا حه‌مید له باكوری خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت، دوابه‌دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی، گولـله هاوه‌نێك كه‌وتۆته نێو شوێنێكی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و به‌هۆیه‌وه، 13 سه‌ر مه‌ڕ مردار بونه‌ته‌وه.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش، له دوو روداوی جیاوازدا، كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له خانه‌قین سوتێنرا و به ته‌قه‌ی چه‌كداری نه‌ناسراو، نزیكه‌ی 60 گامێش و مه‌ڕ له‌ناوبران.
هه‌روه‌ها له مانگی رابردودا، ده‌یان رووداو له هێرشی چه‌كداریی و بۆردومان و ته‌قینه‌وه له سنوری خانه‌قین رویاندا، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی هێزه عیراقییه‌كان هات له پارێزگای دیاله.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.