گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له شنگال دۆزرایه‌وه، كه ئێسك و پروسكی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی تێدایه و به‌پێی به‌دواداچونه سه‌ره‌تاییه‌كانی رێكخراوێكیش له‌و سنوره‌دا، قوربانییه‌كانی نێو ئه‌و گۆڕه كوژراون و دواتر سوتێنراون.
له كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی گرزه‌رك له ناحیه‌ی گرعوزێر، دوێنێ شه‌ممه 28ی ئه‌یلول گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه و بڕیاره له‌رێی تیمێكی نیشتمانی عیراقییه‌وه، روفاته‌كان هه‌ڵبگیرێنه‌وه و كار بۆ ناسینه‌وه‌یان بكرێت.
خه‌یری عه‌لی، لێپرسراوی رێكخراوی ئێزیدی بۆ دۆكیۆمێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تیمێكی ئێمه سه‌ردانی شوێنی گۆڕه‌كه‌ی كردووه له ناوه‌ڕاستی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، كه ده‌كه‌وێته نزیك ئاوه‌ڕۆوه و روفاتی چوار كه‌سی تێدایه".
"ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ركه‌تووه قوربانییه‌كان به فیشه‌ك كوژراون و دواتر ئاگریان تێبه‌ردراوه، چونكه ره‌نگی به‌شێك له ئێسكه‌كانیش ره‌ش بون".
به‌وته‌ی خه‌یری هیچ ناسنامه‌یه‌ك له گۆڕه‌كه‌دا نه‌بووه، بۆیه دیارنیه خه‌ڵكی كام ناوچه‌یه‌ن و فه‌رمانگه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له به‌غدا ئاگاداركراونه‌ته‌وه، تا رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر و له پشكنین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌دا كاربكه‌ن.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی په‌له بكرێت له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كاندا چونكه تا دێت ژماره‌ی گۆڕه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش واده‌كات كاتی زۆرتری بوێت، بۆیه ره‌نگه دواكه‌وتنی زیان بگه‌یه‌نێت به هه‌وڵه‌كانی به جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان.
تیمی نیشتمانی به‌غدا، له 15ی ئازاری ئه‌مساڵدا هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی قوربانیانی ده‌ستی داعشیان له گوندی گۆجۆی شنگال ده‌ستپێكرد و پرۆسه‌كه تا سه‌ره‌تای ته‌مموز به‌رده‌وامی هه‌بوو، دواتر به چه‌ند هۆكارێك راگیرا.
جەلال خەڵەف، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر به‌وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و گۆڕه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه ده‌یپارێزین و رێناده‌ین كه‌س ده‌ستكاری ئێسك و پروسكه‌كان بكات تا تیمی پشكنین لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كه‌ن".
داعش له 3ی ئابی 2014دا، هێرشیكرده سه‌ر شنگال و له 15ی ئاب كۆمه‌ڵكوژی له گوندی كۆجۆی ئێزیدینشین ئه‌نجامدا؛ به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی داعش كوژراون.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئامارانه له سنوری قه‌زای شنگال، زیاتر له 80 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە، جگە لە دەیان گۆڕی یەك كەسی، كه مێژوه‌كانیان بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه.