ساڵ له كۆتاییدایه و هێشتا نه‌ینه‌وای نه‌بۆته خاوه‌نی بودجه‌ی ته‌واو، ئه‌وه‌ش به‌هۆكاری جیاوازی سیاسی و ئیداریی، له كاتێكدا ده‌بوو له چاره‌كی یه‌كه‌می 2019دا ئه‌و پرۆژه‌یه په‌سه‌ند بكرایه.
گفتوگۆكانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر بودجه، كۆتایی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 550 ملیار دینار، به‌ڵام تائێستا به‌شێكی یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه.
دواكه‌وتنی بودجه، زیانی به خه‌ڵك گه‌یاندووه، به‌وپێیه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كاری تێناكرێت یان راوه‌ستاون، جگه له په‌ككه‌وتنی چه‌ندین دۆسیه‌ی تری وه‌ك قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی شه‌ڕ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ژیانی ئاسایی.
"موسڵ به بودجه‌ی 2017 و 2018 چی ده‌ستكه‌وت تا خه‌ڵك ئومێدی هه‌بێت و داوابكات بودجه‌ی 2019 په‌سه‌ند بكرێت، هیچمان ده‌ستنه‌كه‌وت جگه له داروپه‌ردوی خانووه روخاوه‌كان كه هێشتا له كۆڵانه‌كاندا ماون، بۆنی ته‌رم له هه‌موو شوێنێكه، نه‌خۆشخانه و پرده‌كان له‌كاركه‌وتون، به كورتی هه‌موو شتێك په‌كیكه‌وتووه" ئه‌بو زه‌نون-ی 70 ساڵ وای وت.
خانوی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌رجخانه له ناوه‌ڕاستی موسڵ، به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانه‌وه بۆته نیمچه وێرانه، هێشتا جێ فیشه‌ك به دهرگاكانیانهوهیه.
ئه‌بو زه‌نون به (كه‌ركوك ناو)ی وت؛ خۆیشی له‌و خانووه‌دا له دایكبووه كه ئێستا به‌رێژه‌ی سه‌دا 65 زیانی به‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنی رێكخراوێكی مرۆیی كه ساڵی رابردوو سه‌ردانی خانوه‌كه‌یان كرد بۆ نۆژه‌نكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وانیش هاوشێوه حكومه‌ت، به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌برده‌سه‌ر.
"ته‌نیا من و خێزانه‌كه‌م له نێو داروپه‌ردودا ناژین، هه‌زاران خێزانی تر له هه‌مان بارودۆخدان، ناوچه‌كانی مه‌یدان و قه‌لیعات له ناوه‌ڕاستی موسڵ زۆر خراپتره، خزمه‌تگوزاری كه‌مه؛ ته‌نانه‌ت له به‌ری چه‌پیش كه خه‌ڵك پێیوایه ژیانی ئاسایی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه" به‌وته‌ی ئه‌بو زه‌نون.
شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، زیانی زۆری به ناوچه‌كه و به تایبه‌ت به‌ری راستی گه‌یاند، به‌پێی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراق، شاره‌كه وه‌ك وێرانه ناسێنراوه.
هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی گفتوگۆی بودجه
روداوه‌كانی شاری موسڵ، له نێویاندا نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی دواتر، هۆكاربون بۆ دواكه‌وتنی ناردنی پرۆژه‌ی بودجه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
له به‌هاری ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی موسڵ خنكان به‌هۆی نقومبونی به‌له‌مێكه‌وه له دیجله و له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و روداوه‌دا، پارێزگار و زۆربه‌ی لێپرسراوه ئیدارییه‌كان گۆڕدران.
به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان له عیراق، پێویسته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له سێ مانگی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكدا گفتوگۆی بودجه بكه‌ن و په‌سه‌ندی بكه‌ن.
سیدۆ چه‌تۆ سنجاری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بودجه له دوو به‌شی (أ، ب) پێكهاتووه، نیوه‌ی به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ 64 پرۆژه‌ی به‌رده‌وام و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان به‌ش بۆ 156 پرۆژه‌ی نوێ دانراوه".
هه‌ر له به‌شی (أ)ی بودجه‌كه‌دا، پاره بۆ 24 پرۆژه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ژاری، 100 پرۆژه بۆ سه‌قامگیری و 11 پرۆژه بۆ پترۆدۆلار ته‌رخانكراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وتی "پرۆژه‌كان هه‌موو یه‌كه ئیدارییه‌كان ده‌گرێته‌وه و ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ پرۆژه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستییه، دواتر پرۆژه‌كانی په‌روه‌رده‌یی، ئاو، كاره‌با و كه‌رته‌كانی تری ژێرخان".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ته‌نیا به‌شێكی بودجه‌ی په‌سه‌ندكردووه و له گفتوگۆی به‌شی (ب)ی پرۆژه‌كه‌دا، نه‌گه‌یشته ئه‌نجام كه تایبه‌ته به پرۆژه فریاگوزارییه‌كان.
ده‌نگدان بۆ نیوه‌ی بودجه دواخراوه
ناكۆكی نێوان كوتله‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به تایبه‌ت له بڕگه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆژانه‌ی له به‌شی (ب)ی پرۆژه‌ی بودجه‌دا هه‌بووه، وایكردووه ده‌نگدان له‌سه‌ری دوابخرێت.
عاید لوێزی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌ڵێت دواخستنی ده‌نگدان به‌و به‌شه‌ی بودجه به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌شێك له ئه‌ندامانه‌وه بووه له‌سه‌ر پرۆژه دیاریكراوه‌كان و پێیانوایه گونجاو و پێیوست نییه بۆ ئێستای موسڵ.
"مامه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆنانه‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی بودجه.. بۆیه پێویسته ئۆپۆزسیۆنبونیش كار له‌سه‌ر دیاریكردنی كێشه و بۆشاییه‌كان بكات نه‌ك ته‌نیا بكشێنه‌وه و كێشه بۆ نیساب دروستبكه‌ن" به‌وته‌ی لوێزی.
سه‌رباری ناكۆكی نێوان ئه‌ندامه‌كانی، له ته‌مموزی ئه‌مساڵدا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا توانی نیوه‌ی بودجه په‌سه‌ندبكات، ئه‌وه‌ش له دانیشتنێكدا به ئاماده‌بونی 32 ئه‌ندام له كۆی 39 ئه‌ندام.
عه‌لی خزه‌یر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و یه‌كێك له ناڕازییه‌كان نیشانه‌ی پرسیار و گومان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه هه‌یه، بۆ (كه‌ركوك ناو) نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه "پاره بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ته‌رخانكراوه له كاتێكدا پێویست بوو پاره بۆ پرۆژه گرنگه‌كانی تر تهرخانبكرایه كه په‌یوه‌ستن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه".
شارێك له وێرانه
"شاره‌كه به كه‌ڵكی ژیان نه‌ماوه" عه‌لا مه‌جید (36 ساڵ)، به‌وشێوه‌یه باسی بارودۆخی ئێستای شاری موسڵ ده‌كات.
له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی تری خه‌ڵكی شاره‌كه، پشتگوێخستنی گه‌نجان و نه‌بونی ههلیكاره له‌گه‌ڵ گرنگینه‌دان به بێوه‌ژن، به ته‌مه‌ن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
"كێشه‌كانمان له‌و بودجه‌یه‌دا نیه بۆ نه‌ینه‌وا ته‌رخانكراوه، به‌ڵكو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره‌كه‌یه له‌لایه‌ن گه‌نده‌ڵكارانه‌وه" عه‌بدوله‌تیف نه‌جیب (60 ساڵ) بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت "موسڵ روبه‌ڕوی سته‌مێكی زۆر گه‌وره بۆته‌وه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه..، ئه‌گه‌ر بودجه به دروستی خه‌رجبكرایه ئه‌وا لانیكه‌م پرده‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی له به‌ری راست و پرۆژه‌كانی تر كاریان تێدا ده‌كرا و نۆژهندهكرانهوه".
پێنج پردی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر روباری دیجله‌یه هه‌یه، كه هه‌ردوو به‌شی شاره‌كه به‌یه‌كترییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی به‌روی خه‌ڵكدا نه‌كراونه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش زیانی زۆریان به‌ركه‌وت و به‌شێكیان روخان.
نه‌ینه‌وا چه‌ند بودجه‌ی پێویسته؟
پارێزگای نه‌ینه‌وا پێویستی به چوار تریلیۆن دینار هه‌یه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دوباره بنیاتنانه‌وه‌ی پرۆژه سه‌ره‌كییه‌كان له ناوه‌ڕاستی موسڵدا و قه‌زا و ناحیه‌كاندا، تا به‌هۆیه‌وه ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی یوسف سه‌یف عانی، شاره‌زای ئابوری.
عانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌بێت به‌شه بودجه‌ی نه‌ینه‌وا زیادبكرێت بۆ رێژه‌یه‌ك بتوانن پرۆژه‌ی گشتگیری ئاوه‌دانی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، بۆ نمونه ناكرێت موسڵ به‌راورد بكرێت به كه‌ربه‌لا، كه یه‌كه‌میان پرد، نه‌خۆشخانه، پرۆژه‌ی گه‌شتیاری و ئابوری نه‌ماوه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، بۆیه پێویسته به‌غدا ره‌چاوی ئه‌وه بكات".
نه‌ینه‌وا دوه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراقه، روبه‌ره‌كه‌ی زیاتره له 39 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و له 33 یه‌كه‌ی ئیداری پێكهاتووه، كه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س، بۆ زیاتر له سێ ساڵیش به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌وه له ئاڵۆزیدا بوو.
خه‌ڵه‌ف حه‌دیدی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پلاندانان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بودجه‌ی ته‌رخانكراوی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان بۆ نه‌ینه‌وا رۆڵی نابێت له چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی سنوره‌كه به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، له كاتێكدا پرۆژه حزمهتگوزارییهكان و ژێرخانی پارێزگاكه به رێژه‌ی له سه‌دا 80 زیانی به‌ركه‌وتووه".
ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا له زاری مه‌نسور مه‌رعید، پارێزگاره‌وه پێداویستی پارێزگاكه‌ی بۆ بودجه به پێنج ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه، تا زیانه‌كانی شه‌ڕ بسڕنه‌وه و ئاواره‌كان دوباره بگه‌ڕێنه‌وه، كه زۆرینه‌ی له ناوه‌ڕاستی 2014 به دواوه ئاواره‌بون.
له كه‌مپ و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هێشتا زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی نه‌ینه‌وان، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم.
نه‌ینه‌وا بۆ زیاتر له سێ ساڵ گیرۆده‌ی پێكدادانی سه‌ربازی و ئاواره‌یی بوو، هه‌رچه‌نده دوو ساڵه كۆتایی به داعش و شه‌ڕ هاتووه، به‌ڵام بارودۆخه‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خه‌ڵك باجی ناكۆكی سیاسییه‌كان و په‌ككه‌وتنی بودجه ده‌ده‌ن، كه شاده‌ماری جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه.