نێرده‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، دان به‌وه‌ده‌نێن كاكه‌ییه‌كانی داقوق روبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كداریی بونه‌ته‌وه و بارودۆخی ئه‌منی له گونده‌كانیاندا سه‌قامگیر نییه، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ناوچه‌كه و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك.
جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوشه‌ممه 30ی ئه‌یلول سه‌ردانی دوو گونده‌كانی تۆپزاوه و عه‌لی سه‌رای كاكه‌یی نشینی كرد له داقوق، بۆ به‌دواداچونی بارودۆخی ئه‌منی و داواكاری هاوڵاتیانی كاكه‌یی.
"نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی به‌پێی راپۆرته‌كانی پێی گه‌یشتووه بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه ناجێگیره و هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریستی له‌سه‌ره" به‌وته‌ی ره‌جه‌ب عاسی، چالاكوانی كاكه‌یی بۆ (كه‌ركوك ناو).
ره‌جه‌ب كه خۆی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت "پلاسخارت وتی ئه‌مجاره‌یان خۆی هاتووه تا له نزیكه‌وه گوێ له داواكارییه‌كان بگرێت و له گرفته‌كان بكۆڵێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش وه‌فدی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كرد".
پێشتر و له دوو كاتی جیاوازدا، له 18ی ته‌مموز و 21ی ئابی ئه‌مساڵ، نوێنه‌رانی كاكه‌ییه‌كانی داقوق له‌گه‌ڵ وه‌فدی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی یونامی كۆبونه‌ته‌وه بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان، له نێویاندا چاودێری بارودۆخی ئه‌منی و ره‌وانه‌كردنی هێزی زیاتر، تا له هه‌ڕه‌شه بپارێزرێن و دوباره ئاواره نه‌بنه‌وه.
(كه‌ركوك ناو)، مانگی رابردوو له‌رێی كه‌مپینێكه‌وه و به ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ، بارودۆخی كاكه‌ییه‌كانی داقوقی بڵاوكرده‌وه كه به‌ره‌و چۆڵبون ده‌ڕۆن، تا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه بچن و خه‌ڵك ئاواره‌نه‌بن.
ئەو گوندانە كە مەترسییان لەسەرە، زۆرینەی دانیشتوانەكەی لە پێكهاتەی كاكه‌یین سەر بە قەزای داقوق (44كم باشوری كه‌ركوك)، له هه‌فته‌كانی رابردوودا به‌شێكیان ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بون، ئەوەش دوای زنجیرەیەك هێرشی چەكداریی، تەقینەوەی بۆمب و بۆردومان.
سه‌لام به‌هرام، كەسایەتی كاكەیی و به‌شداربونی كۆبونه‌وه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ندین داواكاریمان گه‌یانده نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چونكه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخمان خراپتر بووه و شه‌ش گوندی كاكه‌یی به‌ره‌و چۆڵبون رۆیشتووه".
داواكارییه‌كی تری كاكه‌ییه‌كان له یونامی، دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه بووه كه له نێو گونده‌كاندا جێگیربون، به‌وته‌ی به‌هرام.
مه‌ترسی كاكه‌ییه‌كان له بارودۆخی ئه‌منی، دوای زنجیرەیەك روداوی توندوتیژی هات لە تەقینەوە، هێرشی چەكداریی، كوشتن و رفاندن لە سنوری داقوق؛ له نێویاندا روداوەكەی گوندی زه‌ینلعابدین بوو لە شەوی 24ی ئاب، كە بەهۆی بۆردومانی هاوەن، تەقینەوەی بۆمب و دەستڕێژی گولـلە حەوت مەدەنی كوژران و نزیكەی 10ی تر برینداربون.
سه‌عد ولید، دانشتوی گوندی سید وەلید له داقوق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "زۆرینه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه‌مان چۆڵ بووه به‌هۆی روداوه‌كانه‌وه.. هیچ هێزێكی ئەمنی لەسنوری گوندەكەماندا بونی نه‌بوو، بۆیه ناچار خۆمان بەرگریمان له خۆمان كرد".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ راكان سه‌عید چۆته داقوق و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا سه‌ردانی ناجحیه‌ی مولته‌قای كردووه، به عه‌ره‌بی كه‌ركوك پێشمه‌رگه به خاپوركردنی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.
"به پارێزگارم وت زۆربه‌ی كێشه‌كانی ئێمه كێشه‌ی زه‌وی و زاره، تۆش وه‌ك پارێزگار پشتگیریت نه‌كردوین و له رابردودا چه‌ندین نوسراویشت ده‌ركردووه تا عه‌ره‌بی هاورده له جێی ئێمه نیشته‌جێ بكرێن" سه‌عد ده‌ڵێت وای به راكان سه‌عید وتووه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی پارێزگار وه‌ڵامبداته‌وه.
جگه له یونامی، له ته‌مموز و ئابی ئه‌مساڵدا، نوێنه‌رایه‌تی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق له نێویاندا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌ردانی گونده كاكییه‌كانی داقوقیان كردووه و به‌ڵێنیانداوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكه‌ن.
قەزای داقوق، بۆ چه‌ند ساڵێك زۆربه‌ی سنوره‌كه‌ی سه‌نگه‌ری شه‌ڕ بوو دژ به داعش و دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی.