له كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركوكه‌وه، ژماره‌یه‌ك خێزان گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كه‌ی خۆیان له دوبز، دوای پێنج ساڵ له چۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی شه‌ڕ و وێرانكارییهكانهوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی قه‌زای دوبز و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، دوشه‌ممه 30ی ئه‌یلول زیاتر له 20 خێزانی ئاواره له كه‌مپه‌كانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گوندی روبێزهی عه‌سرییه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی خۆیان و به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان.
حه‌سه‌ن نوسه‌یف، قایمقامی قه‌زای دوبز به وه‌كاله‌ت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له كۆی 90 خێزانی ئه‌و گونده نزیكه‌ی 25 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه سه‌رده‌می داعش ئاواره‌ی ناوشاری كه‌ركوك و كه‌مپه‌كان بون".
خه‌ڵكی ئه‌و گونده خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو، كاره‌با و خوێندنگه‌یان بۆ دابینكراوه، زه‌ویی و خانووه‌كانیشیان له بۆمب و پاشماوه‌ی شه‌ڕ پاككراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی قایمقامی دوبز.
نوسه‌یف باسی له‌وه‌كرد، بڕیاره ژماره‌یه‌كی خێزانی تری ئاواره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی حهمدونییه له قه‌زاكه و پێشتریش له گوندی عه‌تشانه، چه‌ندین خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌موی به خواستی خۆی نه‌ك به زۆر.
"هێشتاش ژماره‌یه‌ك گوندی به چۆڵی ماونه‌ته‌وه و له پاشماوه‌ی شه‌ڕ پاكنه‌كراونه‌ته‌وه، له‌وانه سمیالاوهی گه‌وره و بچوك، خهرابهڕوته، گوبه‌یبه، عوزهیرییه و مه‌نسور" نوسه‌یف واده‌ڵێت.
به‌شێك له‌و گوندانه‌ی قه‌زای دوبز -35كم باكوری خۆرئاوای كەركوك-، له 2014 و ساڵانی دواتر، ناوچه‌ی گه‌رمی شه‌ڕ و هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوو له‌گه‌ڵ داعش.
سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه دوای پێنج ساڵ له ئاواره‌یی، بۆ یه‌كه‌مجاره ژماره‌یه‌ك خێزان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوندی روبێزه، ئه‌وه‌ش به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه سه‌ربازییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی بووه، به هه‌وڵی كه‌سایه‌تی و هۆزه‌كانی سنوره‌كه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دوای ئه‌وه‌دێت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه به هاوكاریی خێزانه‌كان تا دوباره ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به ئامانجی نه‌هێشتنی ئاواره‌یی و داخستنی كه‌مپه‌كان.
سه‌رباری هاوكاری دارایی حكومه‌تی عیراقی، هێشتا زیاتر له ملیۆنێك هاوڵاتی ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش ماوه و زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كه به‌هۆی نه‌بونی سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له كه‌مپ و شاره‌كانی تردا نیشته‌جی بون.