هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك بڕا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، به‌هۆی خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییه‌وه له چه‌ند پارێزگایه‌كدا.
به‌پێی به‌دواداچونی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو) له كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین؛ له شه‌وی رابردوو 2ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه، هێڵی ئینته‌رنێتی ته‌واوی كۆمپانیاكان راگیراون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیاكانی دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت له كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت لای ئێمه‌وه نییه، هه‌موو پارێزگاكانی عیراقی گرتۆته‌وه و راسته‌وخۆ به‌بڕیاری حكومه‌ت و له به‌غداوه بڕدراوه".
(كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندیكرد به زیاد له كۆمپانیایه‌كه‌وه له ناوچه‌كانی تر و هه‌مان زانیاری‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه به بڕیاری به‌غدا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راگیراون.
بڕیاری بڕینی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت، كه تائێستا لایه‌نه حكومییه‌كان له به‌غدا به فه‌رمی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه، هاوكاته له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له به‌غدا، له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه تا كاتێكی نادیار.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هه‌ر پارێزگایه‌كی تر، پارێزگاره و یه‌كه ئیدارییه‌كه‌ی سه‌رپشك كراوه بۆ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی به‌رده‌وامی خۆپیشاندانهكاندایه، كه له به‌غداوه ده‌ستپێكرد و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی گرتۆته‌وه، به‌هۆی دروستبونی ئاڵۆزیشه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژراون و برینداربون.
به‌وته‌ی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌م له كه‌ركوك و موسڵ و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك خۆپیشاندان نییه، ته‌نیا جموجۆڵی زیاتری ئه‌منی ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه له شاری كه‌ركوك، خۆپیشاندانێك بۆ پاڵپشتی ناڕه‌زاییه‌كانی به‌غدا و داواكردنی هه‌لیكار به‌ڕێوه‌چوو.